Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا دۆلاری هه‌بێت ئێمه‌ خوامان هه‌یه‌


په‌یام 

سه‌رۆككۆماری‌ توركیا وه‌ڵامی‌ هه‌ڵمه‌ته‌ ئابوریه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ی‌ ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت" گه‌ر ئه‌مریكا دۆلاری‌ هه‌بێت ئێمه‌ش خودامان هه‌یه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا له‌وته‌یه‌كدا له‌به‌رده‌م ژماره‌یه‌ك له‌ هه‌وادارانی‌ پارته‌كه‌ی‌ داوای له‌ گه‌لی‌ توركیا كرد، گرنگی‌ به‌و هه‌وڵانه‌ نه‌ده‌ن كه‌ سه‌روه‌ری‌ و ئابوری‌ توركیا به‌ئامانج ده‌گرن، وتیشی‌ گه‌ر ئه‌مریكا دۆلاری‌ هه‌بێت ئێمه‌ش خوداو گه‌لی‌ خۆمان هه‌یه‌.

له‌ به‌شێكی‌ تری‌ وته‌كانیدا ئه‌ردۆگان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا" ئه‌مڕۆمان له‌دوێنێ‌ باشتره‌و سبه‌ینێشمان له‌ ئه‌مڕۆ باشتر ده‌بێت، وتیشی‌ پێویسته‌ متمانه‌تان به‌حكومه‌تی‌ توركیا هه‌بێت و گوێ‌ به‌هه‌ڵمه‌ته‌كانی‌ ئه‌مریكا نه‌ده‌ن.

وته‌كانی‌ ئه‌ردۆگان له‌كاتێكدایه‌" كه‌به‌هۆی‌ ناكۆكیه‌كانی‌ نێوان واشنتۆن و ئه‌نقه‌ره‌وه‌ لیره‌ی‌ توركی‌ له‌سه‌دا 40ـی‌ به‌های‌ خۆی‌ له‌ده‌ستداوه‌، ئه‌مه‌ش زیانی‌ گه‌وره‌ی‌ به‌ئابوری‌ توركیا گه‌یاندووه‌.

له‌لایه‌كی‌ دیكه‌وه‌ وه‌زاره‌تی‌ ئابوری‌ توركیا به‌نیازه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ دانانی‌ سیستمێكی‌ بانكیه‌وه‌ گه‌شه‌ی‌ به‌ ئابوری‌ وڵاته‌كه‌ی‌ بدات و له‌ساڵی‌ داهاتوودا به‌ڕێژه‌ی‌ سه‌دا سێ‌ بۆ چوار" په‌ره‌ به‌گه‌شه‌ی‌ ئابوری‌ توركیا بدات و ڕێژه‌ی‌ هه‌ڵاوسان بۆ له‌سه‌دا 10 كه‌مبكاته‌وه‌.

11599 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر