Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

خۆپیشاندانه‌كان له‌ به‌غدا و چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ دیكه‌ی عێراق سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌


په‌یام 

خۆپیشاندانه‌كانی‌ ناڕه‌زایی له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی‌ عێراق سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه‌ و  داوای باشكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و دابینكردنی‌ هه‌لی‌ كار ده‌كه‌ن. 

سه‌ره‌ڕای‌ كۆتاییهاتنی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ ئایاری‌ ڕابردوو، خۆپیشاندانی‌ ناڕه‌زایی له‌ به‌غدای‌ پایته‌خت و چه‌ند پارێزگایه‌كی‌ ناوه‌ڕاست و خوارووی‌ عێراق ده‌ستیپێكرده‌وه‌.

خۆپیشانده‌ران وێڕای‌ داواكاری‌ بۆ باشكردنی‌ خزمه‌تگوزارییه‌كان و دابینكردنی‌ هه‌لی‌ كار داواشیانكرد په‌له‌ بكرێت له‌پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ داهاتووی‌ عێراق، ئه‌مه‌ش دوای‌ چه‌ند كاتژمێرێك له‌ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كان له‌لایه‌ن كۆمسیۆنه‌وه‌.

پێشتر خۆپیشانده‌رانی‌ پارێزگاكانی‌ به‌سره‌ زیقار نه‌جه‌ف دیوانیه‌ كه‌ربه‌لاو بابل" بڕیاری ئه‌نجامدانی‌ خۆپیشاندانیان دابوو له‌به‌رده‌م ئه‌نجومه‌نی‌ پارێزگاكانی‌ ئه‌و شارانه‌، به‌ڵام هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ڕێوشوێنی‌ ئه‌منی‌ توندیان گرتۆته‌به‌رو سه‌رجه‌م ڕێگاكانی‌ ناوچه‌كانی‌ خۆپیشاندانیان داخستووه‌.

202 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر