Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئێران داوای‌ قه‌ره‌بووی‌ جه‌نگی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ نێوانیان له‌حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كات


په‌یام 

مه‌عسومه‌ ئیبتیكار جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئێران داوای‌ قه‌ره‌بووی‌ جه‌نگی‌ هه‌شت ساڵه‌ی‌ نێوانیان له‌ حكومه‌تی‌ عێراق ده‌كاته‌وه‌، كه‌ له‌ هه‌شتاكانی‌ سه‌ده‌ی‌ ڕابردوودا به‌رپابووه‌و ماوه‌ی‌ هه‌شت ساڵ به‌رده‌وام بووه‌.

مه‌عسومه‌ له‌توێتێكدا له‌هه‌ژماری‌ تایبه‌تی‌ خۆی‌ له‌تویته‌ر داوایكردووه‌ عێراق قه‌ره‌بووی‌ ئه‌و زیانانه‌ بكاته‌وه‌ كه‌ له‌جه‌نگی‌ نێوانیاندا سوپای‌ عێراق به‌ژینگه‌ی‌ ئێرانی‌ گه‌یاندووه‌، ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شداوه‌ كابینه‌ی‌ پێشووتری‌ حكومه‌تی‌ ئێران سكاڵایه‌كی‌ له‌وباره‌وه‌ ئاراسته‌ی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان كردووه‌.

داواكارییه‌كه‌ی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئێران له‌كاتێكدایه‌" كه‌دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر مه‌حمود سادقی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ شورای‌ ئێران داوای‌ له‌حكومه‌تی‌ عێراق كردبوو" به‌بڕی‌ هه‌زارو 100 ملیار دۆلار قه‌ره‌بووی‌ ئێران بكاته‌وه‌، ئه‌مه‌ش له‌كاردانه‌وه‌ی‌ لێدوانه‌كانی‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق، سه‌باره‌ت به‌پابه‌ندی‌ به‌غدا به‌سزاكانی‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆسه‌ر ئێران.

846 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر