په‌یام
وته‌بێژی فه‌رمی حكومه‌تی عێراق ڕایگه‌یاند، له سایه‌ی سه‌پاندنی گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران‌دا، وڵاته‌كه‌ی ناچاره له‌به‌ر خاتری مامه‌ڵه بازرگانییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران‌دا ده‌ستبه‌رداری دراوی دۆلار ببێت.
سه‌عد حه‌دیسی له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا ڕایگه‌یاند گه‌مارۆكان به پله‌ی یه‌كه‌م كارده‌كاته سه‌ر حه‌واڵه داراییه‌كان و مامه‌ڵه بانكییه‌كان كه به دۆلاری ئه‌مریكی كراون، به‌و هۆیه‌شه‌وه هه‌ردوولا ڕێككه‌وتوون ده‌ستبه‌رداری دۆلار ببن و لێی دووربكه‌ونه‌وه.
وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق پێشبینی ئه‌وه‌شی كرد كه ده‌ستبه‌رداربوون له دۆلاری ئه‌مریكی كاریگه‌ری نه‌رێنی جێده‌هێڵێت به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاته‌وه.
له به‌شێكی تری وته‌كانیدا وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، حكومه‌تی وڵاته‌كه‌ی كارده‌كات له‌سه‌ر په‌ره‌پێدانی ئالیه‌تێكی نوێ بۆ پشتیوانی له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوولا.
ئه‌و وتانه‌ی وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له‌كاتێكدایه، قۆناغی یه‌كه‌می سزا سه‌پێنراوه‌كانی سه‌ر ئێران له ڕۆژی سێشه‌ممه‌ی ڕابردووه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بڕیاریشه قۆناغی دووه‌می سزاكان له مانگی تشرینی دووه‌می داهاتووه‌وه بچێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
1792 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018