Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

لایه‌نه‌ ناڕازییه‌كان ئه‌نجامی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان ڕه‌تده‌كه‌نه‌وه‌


په‌یام 

راگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 12ی‌ ئایار گومانی‌ لای‌ به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان نه‌هێشتوه‌ته‌وه‌ كه‌ ئامانجی‌ ساخته‌كاری و دزینی‌ ده‌نگه‌كان ته‌نها جێبه‌جێ كردنی‌ ئه‌جیندای‌ ده‌ره‌كی‌ وڵاتان و شه‌ری‌ جه‌مسه‌ری‌ زلهێزه‌كان له‌ عێراق و ناوچه‌كه‌.

كۆمسیۆنی به‌ناو سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت ئه‌نجامه‌كان سه‌د له‌ سه‌د وه‌كو یه‌كن، ئه‌مه‌ش له‌ كاتێكدایه‌ ده‌نگی سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان جگه‌ له‌ یه‌كێتی له‌ هه‌ولێر و سلێمانی به‌ پێی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان زیادیكردووه‌.

هاوكات هه‌ر به‌پێی زانیارییه‌كان ده‌نگی یه‌كیتی نیشتیمانی كوردستان 3000 ده‌نگ له‌ سلێمانی كه‌می كردووه‌. 

به‌رپرسی ناوه‌ندی هه‌ڵبژاردنه‌كانی كۆمه‌ڵیش رایده‌گه‌یه‌نێت: یه‌كێتی و پارتی مامه‌ڵه‌یه‌كی نائه‌خلاقی و نایاسایی له‌گه‌ل كۆمه‌ل ده‌كه‌ن و په‌رله‌مانتاری ساخته‌ ده‌نێرنه‌ به‌غدا. 

ئه‌وه‌یش ده‌ڵێت: دزی و ساخته‌كاری یه‌كێتی و پارتی جێبه‌جێكردنی هاوكێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه‌ و بۆیشی هه‌یه‌ له‌ مانا فراوانه‌كه‌یدا به‌سه‌ر خۆیاندا بشكێته‌وه‌. 

591 جار خوێندراوەتەوە
10/08/2018

بابەتی زیاتر