Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

‌دژی سزا نوێیەكەی، توركیا وەڵامی سەرۆكی ئەمەریكای دایەوە

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا، حامی ئاکسۆی گوتی: "ئەستەمە بڕیاری سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لەبارەی زیادکردنی باجی سەر ئەلەمنیۆم و ئاسن، لەگەڵ جدییەتی دەوڵەت بگونجێت". 

ئاکسۆی لەبارەی زیادکردنی باج بەسەر ئەلەمنیۆم و ئاسنی تورکیا لەلایەن سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپ لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ھەڵسەنگاندنی بۆ بابەتەکە کرد. 

ئاکسۆی رایگەیاند کە "ترەمپ ھیچ حیسابێکی بۆ یاساکانی رێکخراوی بازرگانی جیھانی نەکردووە و باجی زیاتری خستووه‌ته‌ سەر ھەناردەکردنی بەرھەمەکانمان لە ئاسن و ئەلەمنیۆم. ئەستەمە ئەم بڕیارە بگونجێت لەگەڵ جدییەتی دەوڵەت". 

گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی تورکیا گوتیشی: "ئەمریکا دەبێت ئەوە بزانێت کە بە سەپاندنی ئەم جۆرە سزایانە و گوشارخستنەسەر، ھیچ ئەنجامێک بەدەست ناھێنێت و تەنھا زیان بە پەیوەندیی ھاوپەیمانێتی نێوانمان دەگەیەنێت. گشت ئەو ھەنگاوانەی بەرامبەر تورکیا دەھاوێژرێت، ھەروەکو پێشتر و، لەمەودواش وەڵامی پێویستی دەبێت". 

ئاکسۆی راشیگەیاند کە تورکیا ھەمیشە کێشەکانی بە رێگەی دیالۆگ و دیپلۆماسی و لێک تێگەیشتن چارەسەر کردووە. 

776 جار خوێندراوەتەوە
11/08/2018

بابەتی زیاتر