Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان داوا ده‌كات تا جه‌ژنی‌ قوربان حكومه‌تی عێراق پێكبهێنرێت


یان كۆبیچ نوێنه‌ری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان له‌ عێراق" داوا ده‌كات تاجه‌ژنی قوربان حكومه‌تی تازه‌ پێكبهێندرێت، هاوكات هۆشداری‌ ده‌داته‌ به‌رپرسانی‌ عێراق له‌ پابه‌ند نه‌بوون به‌سزاكانی ئێرانه‌وه‌.

كۆبیچ له‌چاوپێكه‌وتنێكیدا له‌گه‌ڵ ڕۆژنامه‌ی شه‌رقولئه‌وسه‌ت باسی له‌چه‌ند پرسێكی هه‌نووكه‌یی كردو ڕایگه‌یاند" خۆپیشاندانه‌كانی‌ ئه‌مدوایه‌ی‌ عێراقیه‌كان په‌یامێكی به‌هێزی هاوڵاتیانه‌و توڕه‌یی خه‌ڵك له‌ سیستمی سیاسی و تایه‌فه‌گه‌ری عێراق نیشانده‌دات.

سه‌باره‌ت به‌ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كان ناوبراو وتی‌" بڕیاری ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی‌ ئه‌و سندووقانه‌ی گومانی ساخته‌كارییان لێده‌كرا هه‌نگاوێكی‌ ئیجابی‌ بوو، له‌باره‌ی پابه‌ندبوونی عێراق به‌سزاكانی ئه‌مه‌ریكاوه‌ بۆسه‌ر ئێران" ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌دا حكومه‌تی‌ به‌غدا هیچ بژارده‌یه‌كی تری‌ نیه‌ جگه‌ له‌ پابه‌ندبوون به‌و سزایانه‌وه‌.

623 جار خوێندراوەتەوە
11/08/2018

بابەتی زیاتر