Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای‌ فیدڕاڵی‌ عێراق واده‌ی‌ ده‌ستوری‌ پێكهێنانی‌ سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ عێراقی‌ ئاشكراكرد


دادگای‌ فیدڕاڵی‌ عێراق واده‌ی‌ ده‌ستوری‌ پێكهێنانی‌ سێ‌ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی‌ عێراقی‌ ئاشكراكرد.

دادگای‌ فیدڕاڵی‌ عێراق ڕایگه‌یاند" واده‌ی‌ ده‌ستوری‌ بۆ پێكهێنانی‌ هه‌رسێ‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ كۆمار په‌رله‌مان و ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران، له‌دوای‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كانه‌وه‌ ده‌ستپێده‌كات.

ئیاس ساموك وته‌بێژی‌ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ عێراق له‌وباره‌وه‌ ڕایگه‌یاند" ماوه‌ی‌ پێشكه‌ش كردن و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ سكاڵای‌ لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ بژاردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كان، نزیكه‌ی‌ دوو هه‌فته‌ ده‌خایه‌نێت.

ساموك له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌ ماوه‌ی‌ پێشكه‌شكردنی‌ سكاڵاكان 3 ڕۆژ ده‌خایه‌نێت، كه‌ له‌ڕێگه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ كۆمیسیارانه‌وه‌ تۆمارده‌كرێن و دواتر ڕه‌وانه‌ی‌ ده‌سته‌یه‌كی‌ دادوه‌ری‌ تایبه‌ت به‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كرێن" دوای‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ سكاڵاكانیش له‌ماوه‌ی‌ 10 ڕۆژدا، كۆمسیۆن ئه‌نجامی‌ كۆتایی ده‌نگه‌كان ڕه‌وانه‌ی‌ دادگای‌ باڵا ده‌كات به‌مه‌به‌ستی‌ په‌سه‌ندكردنی‌.

له‌ئێستادا سه‌ره‌ڕای‌ ئه‌وه‌ی‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ مانگ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی‌ عێراقدا تێپه‌ڕده‌بێت" تائێستا لایه‌نه‌ براوه‌كان نه‌گه‌یشتوونه‌ ڕێككه‌وتن بۆ پێكهێنانی‌ حكومه‌ت، ئه‌مه‌ش توڕه‌یی و نیگه‌رانی‌ هاوڵاتیانی‌ عێراقی‌ لێكه‌وتۆته‌وه‌.

581 جار خوێندراوەتەوە
11/08/2018

بابەتی زیاتر