Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا.. كه‌سێك فڕۆكه‌یه‌كی ڕفاند‌و دواتر له‌ دوورگه‌یه‌ك كه‌وته‌خواره‌وه‌

په‌یام

كارمه‌ندێكی فرۆكه‌خانه‌ی سیاتڵ _ تاكۆمای ئه‌مریكا فرۆكه‌یه‌كی به‌بێ سه‌رنشین رفاند و دواتر فرۆكه‌كه‌ له‌ دوورگه‌یه‌ك كه‌وته‌ خواره‌وه‌.

به‌رپرسانی ئه‌مریكا رایانگه‌یاندووه‌ فڕۆكه‌كه‌ سه‌ربه‌ كۆمپانیای هۆرایزن بووه‌ و له‌لایه‌ن كارمه‌ندێكی ته‌كنیكییه‌وه‌ به‌بێ سه‌رنشین رفێنراوه‌ و دواجار له‌ رووبه‌رێكی بچووكی گه‌رووی پوجێت كه‌وتووه‌ته‌ خواره‌وه‌.

به‌پێی روونكردنه‌وه‌یه‌كی وته‌بێژی ئاسایشی ناوچه‌ی پیه‌رس، ئه‌و كارمه‌نده‌ی‌ فرۆكه‌كه‌ی‌ رفاندوه‌ ته‌مه‌نی‌ 29 ساڵ بووه‌ و مۆڵه‌تی‌ فرۆكه‌وانیشی نه‌بووه‌ و به‌مه‌به‌ستی خۆكوشتن كاره‌كه‌ی‌ ئه‌نجامداوه‌ و ڕووداوه‌كه‌ په‌یوه‌ندیی به‌ كرده‌وه‌ی‌ تیرۆره‌وه‌ نه‌بووه‌.

فڕۆكه‌كه‌ كه‌ له‌ دوورگه‌ی كێترۆن له‌ نزیك شاری ستایڵ كه‌وتووه‌ته‌خواره‌وه‌، به‌رله‌ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی نمایشی كردووه‌ و له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ سه‌ربازییه‌كانه‌وه‌ چاودێری كراوه‌، ئه‌مه‌ش به‌ ڤیدیۆ تۆماركراوه‌.


678 جار خوێندراوەتەوە
11/08/2018

بابەتی زیاتر