Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

گه‌نده‌ڵی‌ گه‌وره‌ له‌جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كان ئاشكراده‌بێت

په‌یام

سه‌رۆكی‌ پارتێكی‌ عێراقی‌، گه‌نده‌ڵی‌ گه‌وره‌ له‌جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردندا ئاشكراده‌كات.

عه‌لی‌ سه‌خری‌ ئه‌مینداری‌ گشتی‌ به‌ره‌ی‌ گه‌نجانی‌ ئازادی‌ عێراق ئاشكرایكرد، له‌پڕۆسه‌یه‌كی‌ ساخته‌كاریدا لایه‌نێك هه‌ستاوه‌ به‌گۆڕینی‌ ئه‌نجامی‌ لیسته‌كه‌ی‌ له‌به‌رژه‌وه‌ندی‌ كاندیدی‌ لیستێكی‌ تر، وتیشی‌ لایه‌نه‌ ساخته‌كاره‌كه‌ زیاتر له‌ ملیۆنێك دۆلاری‌ بۆ ئه‌و پڕۆسه‌یه‌ خه‌رجكردووه‌.

سه‌خری‌ له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕوونیكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای‌ پڕۆسه‌ی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كان و به‌پشتبه‌ستن به‌ چه‌ند چاودێرو سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ناو هۆڵی‌ جیاكردنه‌وه‌ی‌ ده‌نگه‌كان له‌ به‌غدا، ده‌ركه‌وت كاندیدی‌ ژماره‌ دووی‌ لیستی‌ سه‌ڵاحه‌ددین كورسیه‌كی‌ مسۆگه‌ركردووه‌، به‌ڵام دوای‌ ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامه‌كان ئاشكرابوو ده‌نگه‌كانی‌ ئه‌و كاندیده‌ بۆ كاندیدی‌ لیستێكی‌ تر ئه‌ژماركراون.

سه‌خری‌ وتیشی‌ "هه‌موو ڕێكاره‌ یاساییه‌كان ده‌گرینه‌به‌ر دژی‌ ئه‌و كه‌سانه‌ی‌ ساخته‌كارییان كردووه‌و ئه‌وانه‌شی‌ هۆكاربوون بۆ دووباره‌ كردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و ساخته‌كاریه‌ له‌ئه‌ژماردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كان".


2121 جار خوێندراوەتەوە
11/08/2018

بابەتی زیاتر