Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمسیۆن: بۆ ماوه‌ی سێ ڕۆژ تانه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌رده‌گیرێت

په‌یام

كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ده‌رگای وه‌رگرتنی سكالاَو تانه‌ به‌ ڕووی ئه‌و لایه‌نه‌ سیاسیانه‌دا ده‌كاته‌وه‌ كه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان نارازین.

كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق كه‌ له‌لایه‌ن دادوه‌رانه‌وه‌ سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت رایگه‌یاند له‌سبه‌ینێوه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ تانه‌ له‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان وه‌رده‌گیرێت.

 كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان رایگه‌یاند؛ سێ رۆژ له‌به‌رده‌ستی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌ بۆ پێشكه‌شكردنی تانه‌كانیان له‌سه‌ر ئه‌نجامه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كانی هه‌ڵبژاردنی (12)ی ئایاری په‌رله‌مانی عێراق.

دادوه‌ر له‌یس حه‌مزه‌، وته‌بێژی كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق رایگه‌یاند: دادوه‌رانی جێگره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمیسیاران له‌ سبه‌ینێوه‌ بۆ ماوه‌ی سێ رۆژ سكاڵای لایه‌نه‌كان وه‌رده‌گرێت له‌سه‌ر ده‌ره‌نجامه‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كانی جیاكردنه‌وه‌ی ده‌ستی ده‌نگه‌كان كه‌ رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی رابردوو راگه‌یه‌ندرا.

294 جار خوێندراوەتەوە
11/08/2018

بابەتی زیاتر