Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دوای سزاكانی ئه‌مریكا، عه‌بادی سه‌ردانی ئێران‌و توركیا ده‌كات

په‌یام

دوای سه‌پاندنی سزا ئابورییه‌كان به‌سه‌ر ئێران و توركیا، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی ئێران و توركیا ده‌كات.

به‌رپرسێكی سیاسی عێراقی راگه‌یاند، بڕیاره‌ هه‌فته‌ی داهاتوو حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی تاران و ئه‌نقه‌ره‌ بكات، كه‌ دو هاوپه‌یمانی ئابوری عێراقن و له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه‌ سزای ئابورییان به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه‌.

ئه‌و به‌رپرسه‌ ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، رۆژی سێشه‌ممه‌ عه‌بادی ده‌چێته‌ توركیا و رۆژی چوارشه‌ممه‌ش سه‌ردانی ئێران ده‌كات و بابه‌ته‌ ئابورییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌ردو وڵات تاوتوێده‌كات.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌: سێشه‌ممه‌ی رابردو عه‌بادی رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ناچاره‌ پابه‌ندی بڕیاری سزاكانی ئه‌مریكا بێت به‌سه‌ر ئێراندا،  ئه‌مریكاش فشاره‌كانی بۆسه‌ر ئێران و توركیا له‌رێگه‌ی سه‌پاندنی سزا ئابورییه‌كانه‌وه‌ چڕكردوه‌ته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش وایكردوه‌ به‌های دراوی ئه‌و دوو وڵاته‌ له‌به‌رامبه‌ر دۆلار رۆژ به‌ رۆژ ڕوو له‌ دابه‌زین بكات.

626 جار خوێندراوەتەوە
11/08/2018

بابەتی زیاتر