Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق.. بڕیاری راگرتنی ئاڵوگۆڕی دۆلار لەگەڵ بانکەکانی ئێران، ده‌ركرا

په‌یام

حكومه‌تی عێراق بڕیاری راگرتنی ئاڵوگۆڕی دۆلاری لەگەڵ بانکەکانی ئێران لە عێراق دەرکرد، ئه‌وه‌ش وەک هەنگاوێک بۆ پابەندبوون بە سزا ئابورییەکانی سەر ئێران.

بەگوێره‌ی نووسراوێكی بانکی ناوەندی عێراق كه‌ بۆ بانکەکانی ناوخۆی وڵاتی ناردووه‌، تێیدا قەدەغەکردنی ئاڵوگۆڕی دۆلاری لەگەڵ بانکەکانی ئێران لە عێراق راگەیاندووە.

سەعد حەدیسی وتەبێژی ئه‌نجومه‌نی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: عێراق لە قۆناغی سەپاندنی سزای ئەمریکا بەسەر ئێران ناچار دەبێت ئاڵوگۆڕی دۆلار لەگەڵ ئێران رابگرێت، لەگەڵ سه‌پاندنی ئەم سزایانەش بەسەر ئێراندا، پاراستنی ئاستی بازرگانی لەگەڵ ئەو وڵاتە قورس دەبێت".

پێشتریش ماڵپەڕی فرانس پرێس بڵاویکردەوە، پاشئەوەی سزا ئابورییەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە، عێراق زەرەرمەندی گەورە دەبێت لەو سزایانە چونکە پشتی بە سەرچاوەی وزە و کەلوپەلی سەرەکی ئەو وڵاتە بەستووە.


ڕۆژی ٨ی ئەم مانگەش، حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق رایگەیاند: لەگەڵ سزاکانی ئێراندا نین و پێیانوایە هەڵەیەکی ستراتیژییە، بەڵام پابەند دەبن پێیانەوە.


1901 جار خوێندراوەتەوە
12/08/2018

بابەتی زیاتر