Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌لاوی: ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردن بێهیواییه‌كی دیكه‌یه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی‌

په‌یام

ئه‌یاد عه‌لاوی ڕایگه‌یاند: ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ نوێنه‌ران، قۆرخكردنی ئیراده‌ی گه‌ل و بێهیواییه‌كی دیكه‌یه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسیی‌ عێراقدا. له‌باره‌ی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌شه‌وه‌ هۆشداری‌ ده‌داته‌ لایه‌نه‌كان.

ئه‌یاد عه‌لاوی،‌ سه‌رۆكی‌ ئیئتیلافی‌ نیشتمانی‌، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ده‌ڵێت "ڕاگه‌یاندنه‌كانی ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی‌ 12ی‌ ئایار به‌و شێوه‌یه‌ی‌ ئێستا، به‌تاڵكردنه‌وه‌ی‌ هه‌مواری سێیه‌می یاسای‌ هه‌ڵبژاردن و ڕاسپارده‌كانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی‌ عێراقه‌، كه‌ داوای‌ ئه‌ژماركردنه‌وه‌ی‌ ڕێژه‌یه‌كی‌ دیاریكراوی‌ سه‌رجه‌م ده‌نگه‌كانیان كردبوو".

سه‌رۆكی‌ ئیئتیلافی‌ نیشتمانی‌ "ئه‌نجامه‌كانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ به‌ بێهیواییه‌كی دیكه‌ له‌ پڕۆسه‌ی سیاسی و  ڕه‌خساندنی هه‌لی‌ ساخته‌كاری‌ و قۆرخكردنی ئیراده‌ی گه‌لی عێراق" ده‌زانێت.

ئه‌یاد عه‌لاوی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌ "ڕاگه‌یاندنی‌ ئه‌نجامه‌كان نیشانه‌ی‌ پرسیاری‌ له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی‌ وه‌زاری‌ بۆ گه‌ڕان به‌ دوای ڕاستییه‌كانی ئه‌و ساخته‌كارییه‌ی‌ ئه‌نجامدراوه‌ و، گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی‌ پێویست به‌رانبه‌ر ئه‌وانه‌ی یارییان به‌ ئه‌نجامه‌كانه‌وه‌ كردووه‌، دروستكردووه‌".

سه‌رۆكی‌ ئیئتیلافی‌ نیشتمانی‌ له‌باره‌ی‌ هه‌وڵی‌ پێكهێنانی‌ حكومه‌تی‌ زۆرینه‌شه‌وه‌ هۆشداریی‌ داوه‌ته‌ لایه‌نه‌كان و، ڕایگه‌یاندووه‌ "پێویسته‌ ته‌وافوق و هاوبه‌شی‌ له‌ نێوان پێكهاته‌ و لایه‌نه‌كان هه‌بێت".

491 جار خوێندراوەتەوە
12/08/2018

بابەتی زیاتر