Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

واده‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌ 5ی9 تاوه‌كو 28ی 9 به‌رده‌وام ده‌بێت

په‌یام

کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێم رۆژی 5ی 9ی 2018ی وەک یەکەم رۆژی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد و تاوەکو رۆژی 28ی هەمان مانگ بەردەوام دەبێت.


لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆدا ئەنجوومەنی کۆمیسیاران بڕیاریدا، کاتژمێر 12:00ی شەوی چوارشەممە 5-9-2018 رێگە بە بانگەشەی قەوارە و لیستە بەشداربووەکانی هەڵبژاردن بدرێت و تاوه‌كو کاتژمێر 8:00ی بەیانی رۆژی 28-9-2018 به‌رده‌وام بێت.  

ژمارەی کورسییەکانی پەرلەمانی کوردستان 111 کورسییە؛ 100 کورسی گشتی، پێنج کورسی بۆ پێکهاتەی تورکمان، پێنج کورسی بۆ کلدان سریان ئاشووری و یەک کورسیش بۆ ئەرمەنەکانە.

هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان رۆژی 30-9-2018 بەڕێوەدەچێت. دەنگدان کاتژمێر 8:00ی بەیانی دەستپێدەکات و تاوەکو 6:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت.

کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی ژمارە9ی ساڵی 2018ی بۆ دەنگدان و جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکانی بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان پەسندکرد، کە بڕیارە 30ی ئەیلولی 2018 بەڕێوەبچێت.

بەپێی پەیڕەوی دەنگدان، پرۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنەوەی دەنگەکان لە وێستگە و بنکەکانی دەنگدان بە ئامادەبوونی نوێنەری قەوارە سیاسییەکان بەڕێوەدەچێت و ئەنجامه‌كانی لە هەمان بنکەی سەرەتایی رادەگەیێندرێت. هەروەها کۆمیسیۆن لەماوەی 72 کاتژمێردا ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەکە ئاشکرادەکات. 


609 جار خوێندراوەتەوە
12/08/2018

بابەتی زیاتر