په‌یام
سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق سه‌ردانه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ ئێران هه‌ڵوه‌شانده‌وه و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێرانیش ده‌ڵێت "به‌هیج جۆرێك سه‌ردانی عه‌بادی بۆ تاران له‌كارنامه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وڵات‌دا نه‌بووه".
بڕیاربوو رۆژی چوارشه‌ممه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌ردانی تارانی پایته‌ختی ئێران بكات، به‌ڵام به‌پێی زانیارییه رۆژنامه‌وانیه‌كان سه‌ردانه‌كه‌ی هه‌ڵوه‌شاندووه‌ته‌وه و هۆكاره‌كه‌شی رانه‌گه‌یێندراوه.
له دوای كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران هه‌فته‌ی رابردوو، له‌باره‌ی سزاكانی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، عه‌بادی رایگه‌یاندبوو له‌گه‌ڵ ئه‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران نین، به‌ڵام بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی گه‌لی عێراق، ناچارن پابه‌ندبن به سزاكانه‌وه و ئه‌وه‌ش كاردانه‌وه و ناره‌زایی ئێرانی لێكه‌وتوه‌ته‌وه.
هاوكات وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران به میدیاكانی وڵاته‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، ئه‌وان هیچ ئاگایه‌كیان نییه له‌سه‌ردانی حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ئێران و كۆبونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن ڕۆحانی سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته.
به‌هرام قاسمی، ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، به‌هیج جۆرێك سه‌ردانی عه‌بادی بۆ تاران له‌كارنامه‌ی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی وڵات‌دا نه‌بووه.
804 جار خوێندراوەتەوە
12/08/2018