Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵ‌: جێهێشتنی‌ وڵات چاره‌سه‌رنیه‌و نابێت لاوانمان بێهیوابن

په‌یام

مامۆستا عه‌لی‌ باپیر ئه‌میری‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ كوردستان، به‌بۆنه‌ی‌ ڕۆژی‌ جیهانی‌ لاوان و گه‌نجانه‌وه‌ په‌یامێك ئاڕاسته‌ی‌ گه‌نجان ده‌كات و داوایان لێده‌كات: بێ‌ ئومێد نه‌بن و به‌رده‌وام بن له‌ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سته‌م‌و خراپه‌و گه‌نده‌ڵیی‌و گه‌نده‌ڵكاران به‌شێوازی شه‌رعیی و شارستانیانه‌، له‌ پێناو چه‌سپاندنی‌ دادگه‌ری‌.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ په‌یامه‌كه‌ی‌ مامۆستا عه‌لی‌ باپیره‌:

بسم الله‌ الرحمن الرحیم
به‌بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانی لاوان‌و گه‌نجانه‌وه‌ پیرۆزبایی ئاڕاسته‌ی سه‌رجه‌م لاوان به‌گشتیی‌و لاوانی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تیی ده‌كه‌م.

له‌م ڕۆژه‌دا به‌ گرنگی ده‌زانم بیری هه‌موولایه‌كی بخه‌مه‌وه‌ كه‌ گه‌نجان هه‌میشه‌ داینه‌مۆی شۆڕش‌و به‌دیهێنه‌ری گۆڕانكاریی بوون له‌ مێژووی كۆن‌و نوێی گه‌لاندا، هه‌ر میلله‌تێك لاوانی زیندوو خاوه‌ن ئیراده‌و ئومێد بووبن، ئه‌وه‌ میلله‌تێكی زیندوو بووه‌و قبووڵی سته‌م‌و زۆرداریی‌و گه‌نده‌ڵیی نه‌كردوه‌.

ئاشكراشه‌ هه‌رده‌م ده‌سه‌ڵاتی گه‌نده‌ڵ‌و بێ‌ باك به‌رانبه‌ر به‌ میلله‌ته‌كه‌ی نائومێدیی ده‌به‌خشێته‌وه‌ به‌ هاووڵاتیانی به‌تایبه‌ت گه‌نجان، هه‌رله‌به‌ر ئه‌وه‌شه‌ ساڵانێكی دورودرێژه‌ كۆچی به‌كۆمه‌ڵی گه‌نجان دیارده‌یه‌كی به‌رده‌وامی كۆمه‌ڵگای كوردستان بووه‌، به‌ڵام پێویسته‌ هه‌موولایه‌ك ئاگاداربن‌و بزانن كه‌ تاكه‌ ڕێگای ده‌ربازبوون ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی سته‌م‌و خراپه‌و گه‌نده‌ڵیی‌و گه‌نده‌ڵكارانه‌ به‌شێوازی شه‌رعیی و شارستانیانه‌و، خۆكوشتن‌و جێهێشتنی‌ وڵات‌و بێ‌ ئومێدیی‌، چاره‌سه‌رنیه‌.

ده‌بێت لاوان هۆشیاربن‌و به‌قسه‌ی خۆش‌‌و بۆش‌و دروشمی بێ‌‌ كرداری كه‌سانێك ‌فریو نه‌خۆن، كه‌ لافی پاكسازیی‌و چاكسازیی كردن لێده‌ده‌ن، به‌ڵام خۆیان‌و ده‌ورووبه‌ریان تا بینه‌ قاقا له‌ خراپه‌و سته‌مدا نقومبوون.

ده‌بێ‌ گه‌نج‌و لاوانمان له‌شێوازی حوكمڕانیی عه‌لمانییه‌ گه‌نده‌ڵه‌كان بێ‌ هیوابن، نه‌ك  له‌چاكسازیی‌و گۆڕانكاریی.
ئێستاش ده‌رفه‌تێكی باش ڕه‌خساوه‌ كه‌هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستانه‌و، با وێكڕاو تێكڕا پشتگیریی ئه‌وه‌ بكه‌ین كه‌دادگه‌ریی بچه‌سپێت‌و، شكست خواردوه‌كانی ڕابردوو دووباره‌ تاقی نه‌كرێنه‌وه‌.

براتان: عه‌لی باپیر
12ی ئابی 2018
هه‌ولێر

9278 جار خوێندراوەتەوە
12/08/2018

بابەتی زیاتر