Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هه‌ولێر.. مامۆستا عه‌لی باپیر پێشوازیی له‌ كونسولی گشتیی كۆماری توركیا ده‌كات


ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 13/8/2018 مامۆستا عه‌لی باپیر ئه‌میری كۆمه‌ڵی ئیسلامیی كوردستان له‌ مه‌كته‌بی تایبه‌تی خۆی له‌شاری هه‌ولێر پێشوازیی كرد له‌ (هاكان كه‌ره‌چی) كونسولی گشتیی كۆماری توركیا له‌ هه‌رێمی كوردستان.

له‌دانیشتنێكدا په‌یوه‌ندییه‌كانی كۆماری توركیاو هه‌رێمی كوردستان‌و كۆمه‌ڵی ئیسلامیی‌و ئه‌و پێشهاتانه‌ كه‌ مایه‌ی ساردبوونی په‌یوه‌ندییه‌كان بوون له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان باسیان لێوه‌كراو هه‌ردوولا ئومێدیان خواست كه‌ باشترین په‌یوه‌ندیی له‌ نێوانیاندا هه‌بێ‌‌و، مایه‌ی به‌خته‌وه‌ریی هه‌ردوو گه‌لی توركیاو كوردستان بێ‌.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا باس له‌بارودۆخی سیاسیی عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان كراو، ئه‌میری كۆمه‌ڵ ئاماژه‌یدا به‌وه‌ی كه‌ ئێمه‌ خوازیارین پڕۆسه‌ی سیاسیی له‌عێڕاق‌و هه‌رێمی كوردستان به‌ ئیجابیی به‌ره‌وپێشه‌وه‌ هه‌نگاوبنێ‌‌و گرژیی نێوان وڵاتان‌و زلهێزان به‌نه‌رێنیی كار نه‌كات له‌سه‌ر ناوچه‌كان.

هاوكات باس له‌دواگۆڕانكاریی نێوخۆی كوردستان كراو، مامۆستا عه‌لی باپیر ڕایگه‌یاند: پێویسته‌ له‌كاتی دیارییكراوی خۆیدا هه‌ڵبژاردنی كوردستان بكرێ‌‌و داواده‌كه‌ین هه‌موو لایه‌نه‌كان‌و ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نیی‌و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی پڕۆسه‌كه‌ به‌شێوه‌یه‌كی پاك‌و دوور له‌ته‌زویرو ساخته‌كاریی به‌ڕێوه‌بچێ‌.

414 جار خوێندراوەتەوە
13/08/2018

بابەتی زیاتر