Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

پۆلیسی سلێمانی: له‌ پێنجوێن كوڕێك دایكی خۆی كوشت

په‌یام

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە لە قەزای‌ پێنجوێن "كوڕێك دایكی خۆی كوشتووە".

پۆلیسی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەكردووە، "دوێنێ یەکشەممە لە قەزای‌ پێنجوێن بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە و دوای دەمەقاڵێی نێوان دایك‌و كوڕێك، كوڕەكە دایكی بەسەختی بریندار كردووەو دوای‌ گەیاندنی‌ بۆ نەخۆشخانەو بەهۆی سەختی برینەكەیەوە  ئەمڕۆ گیانی لەدەستداوە".

راشیگەیاندووە، لەلایەن بنكەی‌ پۆلیسی‌ پێنجوێنەوە پەڕاوی‌ لێكۆڵینەوە بۆ روداوەكە كراوەتەوەو لەئێستادا تۆمەتبارەكە بەپێی بڕیاری دادوەر و بەمادەی 405 لە یاسای سزادانی عێراقی بەندەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامن.

پۆلیسی سلێمانی ئه‌وه‌شی خستووه‌ته‌ڕوو: ژنەكە ناوی (ر ، ع، م ) لە دایكبووی ساڵی‌ 1949 یه‌و دانیشتووی قەزای‌ پێنجوێنە.

1883 جار خوێندراوەتەوە
13/08/2018

بابەتی زیاتر