Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عه‌بادی‌: به‌هه‌موو سزا سه‌پێندراوه‌كانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران رازی‌ نین

په‌یام

حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند: پابه‌ندبوونی عێراق به‌ بابه‌تی سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران، مامه‌ڵه‌ نه‌كردنه‌ به‌ دراوی دۆلار، نه‌ك پابه‌ندبوون بێت به‌ سزاكانی سه‌ری.

 ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هه‌فتانه‌یدا رایگه‌یاند: هه‌ڵوێستیان جێگیره‌ له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌ستدرێژی بۆ سه‌ر وڵاتانی دراوسێ له‌ڕێگه‌ی خاكی عێراقه‌وه‌.

 عه‌بادی له‌ به‌شێكی‌ قسه‌كانیدا له‌گه‌ڵئه‌وه‌ی‌ ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد كه‌ پاراستنی‌ په‌یوه‌ندیه‌كانی‌ ئێران و عێراق به‌ گرنگ ده‌زانن، وتی‌ "هه‌وڵ ده‌درێت په‌یوه‌نییه‌كانی‌ عێراق و ئێران ئاڵۆز بكرێت".

 هه‌فته‌ی‌ رابردوو، حه‌یده‌ر عه‌بادی رایگه‌یاند له‌گه‌ڵ سزاكانی ئه‌مریكادا نین له‌سه‌ر ئێران  به‌ڵام پابه‌ند ده‌بین پێیانه‌وه‌ چونكه‌ نایانه‌وێت به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیانی عێراق بخه‌ینه‌ مه‌ترسییه‌وه‌.

ئه‌و لێدوانانه‌ی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق له‌كاتێكدایه‌ كه‌ سه‌ردانه‌ چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی بۆ تاران هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌، چونكه‌ ئه‌وه‌ی زانیبوو به‌هۆی لێدوانه‌كانی پێشووی له‌سه‌ر سزاكانی ئه‌مریكا له‌سه‌ر ئێران پێشوازی لێناكرێت. 

846 جار خوێندراوەتەوە
13/08/2018

بابەتی زیاتر