Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مرۆ دادگای فیدڕاڵی بڕیاری كۆتایی له‌ باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت ده‌دات



دانیشتنی‌ دادگای‌ فیدراڵیی‌ عێراق بۆ تاووتوێكردنی‌ دۆسێی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌ ده‌چێت. ئه‌مڕۆ دادگا بڕیاری‌ كۆتایی‌ له‌باره‌ی‌ دۆسێكه‌وه‌ ده‌دات.

ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم، ڕایگه‌یاند "له‌ به‌غدا دانیشتنی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ سه‌باره‌ت به‌ سكاڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێم ده‌ستی‌ پێكردووه‌".
دانیشتنه‌كه‌ی‌ بۆ بڕیاردانه‌ له‌باره‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ بۆ بازاڕه‌كانی‌ جیهان.

سكرتێری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم ده‌ڵێت "دادگای‌ فیدراڵی‌ ئه‌مڕۆ بڕیاری‌ كۆتایی‌ له‌باره‌ی‌ دۆسێكه‌وه‌ ده‌دات".

پێشتر وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێم تۆمار كردووه‌ و، به‌ پاساوی‌ ناده‌ستووریبوون داوای‌ كردووه‌ ڕێگری‌ بكرێت له‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌. تا ئێستاش چه‌ند جارێك دانیشتنی‌ دادگا له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چووه‌".

459 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2018

بابەتی زیاتر