Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نقه‌ره‌.. حه‌یده‌ر عه‌بادی و ئه‌ردۆگان له‌ كۆبوونه‌وه‌دان

سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق به‌ سه‌ردانێكی‌ فه‌رمی‌ گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ و له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆغان له‌ كۆبوونه‌وه‌دایه‌. بڕیاره‌ عه‌بادی چه‌ندین دۆسێی‌ سیاسی‌ و ئابووری‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ باڵای‌ توركیا تاووتوێ‌ بكات.

نیوه‌ڕۆی‌ ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق، به‌ سه‌رۆكایه‌تیی شاندێكی باڵای‌ حكومی گه‌یشته‌ ئه‌نقه‌ره‌ی‌ پایته‌ختی‌ توركیا.

شاندی‌ عێراق له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی ئه‌سه‌نبۆغا له‌ لایه‌ن بیلال بۆزده‌میر جێگری پارێزگاری ئه‌نقه‌ره‌ و فاتیح یه‌ڵدز باڵیۆزی توركیا له‌ به‌غدا، پێشوازیی لێ‌ كرا.
نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ئاشكرای‌ كردووه‌ "عه‌بادی‌ له‌ گفتوگۆكاندا له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆككۆماری‌ توركیا و به‌رپرسانی‌ دیكه‌ی‌ ئه‌و وڵاته‌، باشتركردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ر دوو وڵات و، دۆسێكانی په‌یوه‌ست به‌ ئاو و كاره‌با و ته‌ندروستی و پیشه‌سازی و وه‌به‌رهێنان و ئاسایش و ڕۆشنبیری‌ تاووتوێ‌ ده‌كات".

به‌پێی‌ زانیارییه‌كان پاش كۆبوونه‌وه‌یان له‌ كۆشكی‌ كۆماری‌، سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق و سه‌رۆككۆماری‌ توركیا كۆنفرانسێكی‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ هاوبه‌ش له‌باره‌ی‌ ناوه‌رۆكی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
پێشتریش عه‌بادی‌ ڕایگه‌یاند "له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی‌ توركیا گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پرسی‌ ئه‌منیی هاوبه‌ش و بازرگانی و ئابووری نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام ده‌دات". هه‌روه‌ها جارێكی‌ دیكه‌ ئه‌وه‌ی‌ دووپات كرده‌وه‌ "كه‌ ڕێگه‌ نادات له‌ناو خاكی‌ عێراقه‌وه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر توركیا".


404 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2018

بابەتی زیاتر