Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

دادگای فیدڕاڵی دۆسیه‌ی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێمی به‌ لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تمه‌ند سپارد



دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵیی‌ عێراق یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌ دۆسێی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێمی‌ كوردستانی‌ ڕاده‌ستی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ تایبه‌تمه‌ند كرد.

ئامانج ڕه‌حیم، سكرتێری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم، ڕایگه‌یاند "له‌ به‌غدا دانیشتنی‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ سه‌باره‌ت به‌ سكاڵای‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێم به‌ڕێوه‌ چووه‌".
دانیشتنه‌كه‌ی‌ بۆ بڕیاردانه‌ له‌باره‌ی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وتی‌ هه‌رێم به‌ شێوه‌یه‌كی‌ سه‌ربه‌خۆ بۆ بازاڕه‌كانی‌ جیهان.
ئیاس سامووك، وته‌بێژی‌ دادگای‌ باڵای‌ فیدراڵی‌ ئاشكرا كرد "دادگاكه‌ له‌ دانیشتنی‌ ئه‌مڕۆیدا بڕیاری‌ داوه‌ پرسی‌ یاساییبوون یان یاسایینه‌بوونی‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت له‌لایه‌ن هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌، ڕاده‌ستی‌ لیژنه‌یه‌كی‌ پسپۆڕ بكات بۆ به‌دواداچوون و یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی‌".
پێشتر وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ دادگای‌ فیدراڵی‌ سكاڵای‌ له‌سه‌ر وه‌زاره‌تی‌ سامانه‌ سروشتییه‌كانی‌ هه‌رێم تۆمار كردووه‌ و، به‌ پاساوی‌ ناده‌ستووریبوون داوای‌ كردووه‌ ڕێگری‌ بكرێت له‌ هه‌نارده‌كردنی‌ نه‌وت به‌ شێوه‌یه‌كی‌ ڕاسته‌وخۆ له‌لایه‌ن هه‌رێمه‌وه‌. تا ئێستاش چه‌ند جارێك دانیشتنی‌ دادگا له‌وباره‌یه‌وه‌ به‌ڕێوه‌ چووه‌".

490 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2018

بابەتی زیاتر