Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: ده‌روازه‌یه‌كی‌ سنووری‌ له‌نێوان عێراق و توركیادا ده‌كرێته‌وه‌


په‌یام

سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ رۆژنامه‌نووسی هاوبه‌شدا له‌گه‌ڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی دا رایگه‌یاند "دەروازەی سنووری دووەم بۆ عێراق و وڵاتەکەمان سوودی دەبێت. پێموایە لەوبارەیەوە هەنگاوی پێویست دەنێین".

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان رایگه‌یاند  "چاره‌نووسی توركیا و عێراق وه‌ك یه‌كه‌. ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریی عێراق، ئاسایش و خۆشگوزه‌رانی و سه‌قامگیریی توركیایه‌".

سەرکۆمار ئەردۆغان ووتیشی‌ "کێشە لە عێراق، کێشەی ئێمەشە. بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی عێراق، ئەوەی بکەوێتە سەر شانی ئێمە، ئامادەین".


سەرۆکوەزیرانی عێراق حەیدەر عەبادی له‌ كۆنگره‌ رۆژنامه‌نووسییه‌كه‌دا رایگه‌یاند "لەبارەی پرسی دراو لە تورکیا لەپاڵ ئەو وڵاتەین، بۆ هەر رێکارێک کە تورکیا بیگرێتە بەر، ئامادەین پشتیوانی لێ بکەین".

سه‌ركۆماری توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ووتیشی‌ "ئاماده‌ی كاركردنین له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی (عێراق)دا كه‌ پێكده‌هێنرێت له‌پێناو قوڵتركردنی په‌یوه‌ندییه‌ دوو قۆلییه‌كانمان، فراوانكردنی هاریكارییه‌كانمان له‌بواره‌ هه‌ستیاره‌كاندا به‌تایبه‌تی ئاسایش و ئابووریی".

عه‌بادی له‌ باره‌ی‌ سنووره‌كانی‌ نێوان توركیاو عێراقه‌وه‌ ووتی‌ "له‌باره‌ی ئاسایشی سنووره‌كانه‌وه‌ هاوڕاین. نامانه‌وێت هیچ رێكخراوێك له‌سه‌ر خاكی عێراق جێی خۆی خۆش بكات و له‌ دژی ئه‌مه‌ین".

704 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2018

بابەتی زیاتر