Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق به‌ بڕی زیاتر له‌ 100 ملیار دۆلار قه‌رزاری 29 ده‌وڵه‌ته‌


په‌یام

ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ  رایده‌گه‌یه‌نێت عێراق قه‌رزاری 29 ده‌وڵه‌ته‌ و بڕی قه‌رزه‌كانیشی زیاتره‌ له‌ 100 ملیار دۆلار

ڕێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، ڕاپۆرتێكی له‌ باره‌ی دۆخی عێڕاق له‌ ماوه‌ی 14 ساڵدا بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و له‌ به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردوه‌ له‌ دوای ڕوخانی رژێمی سه‌دام حسین  سێ ملیۆن و 400 هه‌زار هاووڵاتی عێراقی ئاواره‌ی 64 وڵات بوون و چوار ملیۆن و 100 هه‌زار كه‌سی دیكه‌ش ئاواره‌ی ناوخۆی عێراق بوون

به‌پێی ڕاپۆرته‌كه‌ی رێكخراوی مافی مرۆڤی جیهانی، ئێستا عێراق قه‌رزاری 29 ده‌وڵه‌ته‌ و كۆی قه‌رزه‌كان 124 ملیار دۆلار ده‌خه‌مڵێنرێت و سه‌رباری فڕۆشتنی نه‌وت له‌و ماوه‌یه‌دا به‌ بڕی یه‌ك ترلیۆن دۆلار، به‌ڵام تاوه‌كو ئێستا عێراق له‌ دۆخێكی خراپدایه‌

رێكخراوی هیومان رایتس وۆچ، ئاشكراشیكردوه‌، له‌ سه‌دا 35ی عێراقییه‌كان له‌ژێر هێڵی هه‌ژارین و رێژه‌ی بێكاریش له‌ سه‌دا 31ی تێپه‌ڕاندووه‌ و جگه‌ له‌وه‌ش پێنج ملیۆن و 600 هه‌زار منداڵی بێباوك هه‌ن، له‌گه‌ڵ بوونی دوو ملیۆن بێوه‌ژن


576 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2018

بابەتی زیاتر