Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: له‌ عێراق و سووریا 30 هه‌زار چه‌كداری داعش ماون


په‌یام

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان رایگه‌یاند، له‌ عێراق و سووریا 30 هه‌زار چه‌كداری داعش ماون، كه‌تائیستا مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئه‌و دوو ولاَته‌ . 

له‌ڕاپۆرتێكدا، كه‌ تیمی چاودێریكردنی سزاكانی سه‌ر به‌نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بلاَویكردۆته‌وه‌، ده‌ڵێت: له‌ عێراق و سووریا 30 هه‌زار چه‌كداری داعش هه‌ن ، ئه‌مه‌ش مه‌ترسی بۆ سه‌ر ئه‌و دوو ولاَته‌ دروستكردوه‌.
له‌به‌شێكی ڕاپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، سه‌ره‌ڕای شكستی گه‌وره‌ی داعش و وه‌ستانی دزه‌كردنی كه‌سانی بیانی بۆ نێو ریزه‌كانیان، به‌ڵام نزیكه‌ی 30 هه‌زار چه‌كداری داعش له‌سوریاو عێراق هه‌ن، ژماره‌یكی زۆریشیان بیانین.

له‌به‌شێكی تری ڕاپۆرته‌كه‌دا هاتووه‌، سه‌رباری هه‌موو گوشاره‌كان، داعش له‌ رۆژهه‌ڵاتی سووریا ماوه‌و، ده‌شتوانێت له‌ سووریا چالاكی هه‌بێ، به‌ڵام له‌ عێراق خاكی له‌ژێرده‌س ت نییه‌، له‌گه‌ڵ ئه‌ووشدا شانه‌ نوستووه‌كانیان زۆر چالاكانن و به‌شێوه‌ی گرووپی بچووك كارده‌كه‌ن و ئامانجه‌كانیان ده‌پێكن.

435 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2018

بابەتی زیاتر