Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ردۆگان: ده‌بێت كه‌ركوك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌بێت


په‌یام

ئه‌مڕۆ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق سه‌ردانی‌ توركیای‌ كرد و له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ ئه‌و وڵاته‌ كۆبویه‌وه‌.

دوابه‌دوای‌ كۆبونه‌وه‌كه‌ له‌ كۆنگره‌یه‌كی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌شدا ئه‌ردۆغان ڕایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق كۆبونه‌وه‌ی‌ دوو قۆڵییان ئه‌نجامداوه‌و دواتریش كۆبونه‌وه‌ی‌ شاندی‌ هه‌ردوولا به‌ڕێوه‌ چووه‌.
سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا ئاشكرایكرد: له‌گه‌ڵ عه‌بادی‌ و شاندی‌ یاوه‌ری‌ باسیان, له‌ پاراستنی‌ سنوره‌ هاوبه‌شه‌كان, و بونیادنانه‌وه‌ی‌ عێراق و ناوچه‌ زیانلێكه‌وتووه‌كانی‌ دوای‌ جه‌نگی‌ داعش, و ڕووبه‌ڕوبونه‌وه‌ی‌ تیرۆر, و كردنه‌وه‌ی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ توركیا له‌ به‌سڕه‌ و موسڵ,  كردووه‌.

ئه‌ردۆغان ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: سوورن له‌سه‌ر پاراستنی‌ سه‌روه‌ری‌ عێراق و به‌م نزیكانه‌ش  ده‌روازه‌یه‌كی‌ نوێی‌ سنوری‌ له‌نێوان هه‌ردوو وڵات ده‌كه‌نه‌وه‌.

ئه‌ردۆغان له‌ كۆتایی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كرد: توركمانه‌كانی‌ عێراق به‌تایبه‌ت كه‌ركوك, ڕووبه‌ڕوی‌ كوشتن و په‌لامار ده‌بنه‌وه‌و به‌ شاندی‌ عێراقیشیان ڕاگه‌یاندووه‌: ده‌بێت  كه‌ركوك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كی‌ هاوبه‌شی‌ هه‌بێت و بێ‌ جیاوازی‌ هه‌موان له‌خۆ بگرێت. 

لای‌ خۆشیه‌وه‌ حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاند: سه‌رۆك كۆماری‌ عێراق به‌ڵێنی‌ داوه‌ به‌شه‌ ئاوی‌ عێراق به‌زیاده‌وه‌ بدات, باسیشیان له‌ هێنانی‌ كاره‌با و گازی‌ سروشتی‌ كردووه‌.

عه‌بادی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكرد: ڕێگه‌ ناده‌ن له‌ سنوره‌كانیانه‌وه‌ هێرش بكرێته‌ سه‌ر دراوسێكانیان به‌تایبه‌ت توركیا و ئه‌نجومه‌نی‌ ئاسایشی‌ عێراق دوو ڕۆژ له‌مه‌وبه‌ر پلانیان دانه‌وه‌ بۆ پاراستنی‌ سنوره‌كان.

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ عێراق ووتیشی‌: پێشوازی‌ ده‌كه‌ن له‌ به‌ڵێنی‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ ناوچه‌ زیالێكه‌وتووه‌كانی‌ ده‌ستی‌ داعش و كردنه‌وه‌ی‌ كونسوڵخانه‌ی‌ توركیا له‌ موسڵ و به‌سره‌.
له‌ كۆتایی‌ قسه‌كانیشیدا عه‌بادی‌ به‌ڵێنی‌ دا هاوكاری‌ توركیا بكه‌ن له‌و قه‌یرانه‌ داراییه‌ی‌ كه‌ ئێستا ڕووبه‌ڕووی‌ ئه‌و وڵاته‌ بووه‌ته‌وه‌.

1921 جار خوێندراوەتەوە
14/08/2018

بابەتی زیاتر