Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

چۆن چاره‌سه‌ری‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ حه‌ماوه‌ی‌ ئۆتۆمبیل ده‌كرێت


زۆركات ده‌بینین له‌وه‌رزی هاویندا ئۆتۆمبێله‌كان حه‌ماوه‌یان به‌رزده‌بێته‌وه‌، ئه‌مه‌ش وا له‌شۆفێران ده‌كات نه‌توانن به‌رده‌وام بن له‌ لێخووڕینی ئۆتۆمبێله‌كانیان.

گرنگترین هۆكاره‌كانی به‌رزبوونه‌وه‌ی حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێله‌كان ئه‌مانه‌ن:

١.كه‌مبوونی ئاوی ناو ڕادێته‌ر یاخود خه‌زانی لاوه‌كی.
٢.بوونی لیك له‌ده‌به‌ی خه‌زانی لاوه‌كی، یاخود له‌جۆینته‌كانی بۆریه‌كان كه‌ ڕادێته‌ر به‌مه‌كینه‌وه‌ ده‌به‌ستنه‌وه‌.
٣.وه‌ستانی واته‌رپه‌مپ كه‌ ڕاسته‌وخۆ حه‌ماوه‌ی ئۆتۆمبێل به‌رزده‌كاته‌وه‌.
٤.بوونی كون له‌رادێته‌ردا یاخوود گیرانی رادێته‌ر.
٥.تێكچوونی وه‌لفی حه‌ماوه‌ كه‌ له‌پله‌ی گه‌رمی دیاریكراوی خۆیدا ئاڵوگۆڕی ئاو ناكات.

چه‌ند تێبینییه‌ك:

١.پێویستتیه‌ هه‌موو ساڵێك رادێته‌ر flushing بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی توشی گیران نه‌بێت.
٢. پێویسته‌ هه‌موو ٨ ساڵ جارێك ڕادێته‌ر به‌ته‌واوه‌تی بگۆڕێت.
٣.سه‌ری قه‌باغی ڕادێته‌ر پێویسته‌ هه‌موو دوو ساڵ جارێك بگۆڕێت.


سه‌رچاوه‌، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی‌ هاتوچۆی‌ گه‌رمیان

3886 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2018

بابەتی زیاتر