Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

سوننه‌كانی عێراق هاوپه‌یمانێتییه‌كیان بۆ چوونه‌ په‌رله‌مان و حكومه‌ت راگه‌یاند


په‌یام

له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا شه‌ش قه‌واره‌ی سیاسی سونی هاوپه‌یمانێتییه‌كیان له‌ژێر ناوی"میحوه‌ری نیشتمانیی" له‌ عێراق پێكهێنا.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌وه‌به‌وه‌كراوه‌: هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتیمانی, پشتی به‌ستووه‌ به‌ به‌رنامه‌یه‌كی نوێی سیاسی و كارگێڕی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی وڵات و دامه‌زراوه‌كانی و هه‌وڵده‌دات ژیانێكی باش بۆ هاووڵاتییان ده‌سته‌به‌ر بكات.

به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌، هاوپه‌یمانی (میحوه‌ری نیشتمانیی) له‌ شه‌ش قه‌واره‌ی سیاسی پێكهاتووه‌ كه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ سه‌ركرده‌كانی (خه‌میس خه‌نجه‌ر، ئوسامه‌ نوجێفی، جه‌مال كه‌ربولی، سه‌لیم جبوری، ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵڵا جبوری و فه‌لاح حه‌سه‌ن زێدان) له‌خۆده‌گرێت.

له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا، ئه‌و سه‌ركردانه‌ له‌سه‌ر به‌رنامه‌یه‌كی نیشتمانی كه‌ ره‌نگدانه‌وه‌ی له‌سه‌ر باشكردنی واقعی وڵات هه‌بێت رێككه‌وتن و باسیان له‌وه‌شكردووه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌و به‌رنامه‌یه‌ ده‌كه‌نه‌ ئاراسته‌كانیان بۆ قۆناغی داهاتوو.

له‌ هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانییه‌كه‌ی 12ـی ئایاری رابردوودا، سونه‌كانی عێراق زیاتر له‌ 70 كورسییان به‌ده‌ستهێنا، به‌ڵام به‌هۆی دابه‌شبه‌نیان به‌سه‌ر چه‌ند لیست و قه‌واره‌یه‌كدا سه‌ره‌ڕای نێوه‌ندگیرییه‌كانی توركیا تا ئێستا نه‌یان توانیوه‌  له‌یه‌ك هاوپه‌یمانیدا كۆببنه‌وه‌ هاوپه‌یمانی میحوه‌ری نیشتیمانی یه‌كه‌مین هاوپه‌یمانییه‌ كه‌زۆرینه‌ی سوننه‌كانی عێراق تێدا كۆبووه‌ته‌وه‌.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كان، هه‌موو سوننه‌كان كۆكنین له‌سه‌ر دیاریكردنی كه‌سی یه‌كه‌می هاوپه‌یمانێتی‌ میحوه‌ری‌ نیشتیمانی‌، بۆیه‌ پێشبینی ده‌كرێت پۆستی سه‌رۆكایه‌تیی هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌، به‌كۆمه‌ڵ یان به‌شێوه‌ی خولاو به‌ڕێوه‌ببرێت.

396 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2018

بابەتی زیاتر