Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌مریكا هۆشداری به‌ عێراق دا له‌ ئه‌گه‌ری جێبه‌جێنه‌كردنی سزاكانی ئه‌مریكا به‌سه‌ر ئێران


په‌یام

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا له‌باره‌ی‌ سزاكانی‌ وڵاته‌كه‌یه‌وه‌ بۆ سه‌ر ئێران هۆشداری‌ ده‌داته‌ عێراق و ڕایده‌گه‌یه‌نێت: لێپێچینه‌وه‌ له‌ وڵاتانی‌ سه‌رپێچیكار ده‌كه‌ن.


هێزه‌ر ناوێرت، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا، له‌ كۆنگره‌ی‌ ڕۆژنامه‌وانیی‌ ڕۆژانه‌یدا سه‌باره‌ت به‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا بۆ سه‌ر ئێران، هۆشداریی‌ دایه‌ ئه‌و وڵاتانه‌ی‌ سزاكان جێبه‌جێ‌ ناكه‌ن.

له‌ وه‌ڵامی‌ ڕۆژنامه‌نووساندا سه‌باره‌ت به‌وه‌ی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ په‌یوه‌ندییه‌ بارزرگانییه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت، هێزه‌ر ناوێرت ڕایگه‌یاند "واشنتۆن لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌ ده‌كات كه‌ به‌ جێبه‌جێكردنی‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆ سه‌ر ئێران پابه‌ند نابن".

وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ ئه‌مریكا وتیشی‌ "ئه‌وانه‌ی‌ سزاكان جێبه‌جێ‌ ناكه‌ن، ڕووبه‌ڕووی‌ هه‌مان سزا ده‌كرێنه‌وه‌".

حه‌یده‌ر عه‌بادی‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی‌ عێراق، پاش سه‌پاندنی‌ سزاكان به‌سه‌ر ئێراندا، پابه‌ندبوونی‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌ جێبه‌جێكردنیانه‌وه‌ ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئه‌وه‌ش نیگه‌رانیی‌ تارانی‌ لێكه‌وته‌وه‌، به‌ڵام دواتر ڕایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌ بارزرگانییه‌كانی‌ عێراق له‌گه‌ڵ ئێران به‌رده‌وام ده‌بێت.

1622 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2018

بابەتی زیاتر