Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی توركیاو روسیا تاوتوێی سزاكانی ئه‌مریكایان به‌سه‌ر توركیا كرد


په‌یام

له‌ په‌راوێزی 10 هه‌مین كۆنفرانسی باڵیۆزان له‌ ئه‌نقه‌ره‌ توركیا، وه‌زیرانی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا و ڕوسیا كۆبونه‌وه‌.
له‌ كۆنفرانسێكی‌ ڕۆژنامه‌وانی‌ هاوبه‌شیشدا باسیان له‌ سزاكانی‌ ئه‌مریكا و دابه‌زینی‌ به‌ها دراوی‌ نێوخۆیی‌ وڵاته‌كانیان به‌رامبه‌ر دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ كرد.

مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ وه‌زیری‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ توركیا ڕایگه‌یاند: ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت وه‌ك وڵاتێكی‌ به‌شكۆ بمێنێته‌وه‌ پێویسته‌ كۆتایی‌ به‌و لوتبه‌رزییانه‌ی‌ بهێنێت وده‌ستبه‌رداری‌ سزاكانی‌ ببێت. 
له‌باره‌ی‌ په‌یوه‌ندییه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ نێوانیان چاوش ئۆغڵۆ هیوای‌ خواست هاتوچۆی‌ هاوڵاتیانیان بێ‌ ڤیزه‌ بچێته‌ بواری‌ جێبه‌جێكردنه‌وه‌. 

لای‌ خۆشیه‌وه‌ سێرگی‌ لاڤرۆڤ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند: ئه‌م شێوازی‌ به‌كارهێنانه‌ی‌ دۆلار هه‌ژموونی كه‌مده‌كاته‌وه‌و زۆر وڵات ده‌ست ده‌كه‌ن به‌ وازهێنان له‌ مامه‌ڵكردن به‌ دۆلار.
لاڤرۆڤ وتیشی‌: ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه‌ بازرگانیكردن به‌ پاره‌ی میلـلی یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانیان.

وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا سه‌باره‌ت به‌و سزایانه‌ی ئه‌مریكا به‌سه‌ر رووسیا و توركیادا سه‌پاندوویه‌تی ڕایگه‌یاند: ‌توركیا و رووسیا په‌یڕه‌وی سیاسه‌تی ئازادی ده‌ره‌كی ده‌كه‌ن و به‌شداری نه‌كردنی هاوپه‌یمانانان له‌و سزایانه‌ به‌ ئه‌رێنی هه‌ڵده‌سه‌نگێنن. 

سێرگی لاڤرۆڤ ئه‌وه‌شی ووت: به‌كارهێنانی دۆلار به‌م شێوه‌ی ئێستا دووره‌ له‌به‌هاكانی په‌یوه‌ندی نێوده‌وڵه‌تی و له‌ كۆتاییدا ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ هۆی له‌ده‌ستدانی به‌های دۆلار و چه‌ندین وڵات ده‌ستبه‌رداری دۆلار ده‌بێت.

دابه‌زینی‌ به‌های‌ لیره‌ی‌ توركی‌ و تمه‌نی‌ ئێرانی‌ و ڕۆبڵی‌ ڕوسی‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ به‌هۆی‌ سزا سه‌پێندراوه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌ ئه‌و سێ‌ وڵاته‌ی‌ له‌یه‌ك نزیكتركردووه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕێش ده‌كرێت به‌ره‌یه‌كی‌ نوێ‌ دژ به‌سزاكانی‌ ئه‌مریكا دروست بكه‌ن.

415 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2018

بابەتی زیاتر