Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ پلانی‌ خۆی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌سه‌ند كرد


په‌یام 

له‌ شاری‌ سلێمانی‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ لیژنه‌ی‌ باڵای‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ سه‌رپه‌رشتیی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ سیساسیی‌ حیزب به‌ڕێوه‌ چوو و تێیدا پلانی‌ خۆی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان په‌سه‌ند كرد. 

له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه‌ به‌رپرسانی‌ مه‌ڵبه‌نده‌كان و به‌شێك له‌ ناوه‌نده‌كانی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌شدار بوون، گفتوگۆ له‌باره‌ی‌ پلانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی‌ داهاتووی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان كرا.

پاش چه‌ند كاتژمێرێك گفتوگۆی‌ چڕ، پلانی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ له‌لایه‌ن به‌شداربووانی‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌وه‌ په‌سه‌ند كرا.

كۆمه‌ڵی‌ ئیسلامی‌ به‌ لیستی‌ ژماره‌ 194 به‌شداریی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ 30ی‌ ئه‌یلوولی‌ په‌رله‌مانی‌ كوردستان ده‌كات، له‌به‌ر ڕۆشنیایی‌ ڕێنماییه‌كانی‌ كۆمسیۆنیشدا پلانێكی‌ تۆكمه‌ی‌ بۆ به‌شداری‌ له‌ هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ و بانگه‌شه‌ له‌ سه‌رجه‌م ناوچه‌كانی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان داڕشتووه‌.

640 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2018

بابەتی زیاتر