Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ره‌واندز.. لە ڕوداوێکی هاتووچۆدا 6 هاوڵاتی بونە قوربانی


په‌یام 

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سەر ڕێگا گشتی هامڵتۆن لە نێوان ره‌واندز - جوندیان لە ڕووداوێکی هاتووچۆدا ئافرەتێك گیانی لەدەست دا و پێنج هاوڵاتی تریش برینداربوون. 

له‌سه‌ر رووداوه‌كه‌ ڕائید دلاوەر لەتیف بە پەیامی ڕاگەیاند: "ڕووداوەکە کاتژمێر 5:30روویداوەو لە جۆری پێکدادان بووە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل کە ئۆتۆمبێلی جۆری (پیکاب تیوتا) چۆتە ڕێرەوی بەرامبەر خۆی کێشابوو بە ئۆتۆمبێلی جۆری (هۆندای تەکسۆن)لە ئەنجامدا ئافرەتێک گیانی لەدەستداوە 5کەسی دیكه‌ش برینداربوون."

هەروەها هۆکاری رووداوەکانیشی گەڕاندەوە بو پابەندنەبوونی شۆفێران بە بنەماو ڕێساكانی هاتووچۆ و ووریانەبوون لە لێخورین. 

رووداوه‌كانی هاتووچۆ له‌ هه‌رێمی كوردستان رۆژانه‌ له‌ زیادبووندان و هۆكاره‌كانیشی به‌شێكی بۆ خراپی رێگاوبانه‌كان ده‌گه‌رێته‌وه‌ و به‌شێكیشی بۆ پابه‌ندنه‌بووی شۆفێران به‌یاساكانی هاتووچۆوه‌ و هاوكات تاوه‌كو ئێستاش حكومه‌ت و لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كان هه‌وڵی جددیان نه‌داوه‌ بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی رێژه‌ی رووداوه‌كان. 

1134 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2018

بابەتی زیاتر