Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌یماننامه‌یه‌كی‌ جیهانیی بۆ پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ كۆچبه‌ران واژوو كرد


په‌یام 

نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان په‌یماننامه‌یه‌كی‌ جیهانیی گشتگیری‌ بۆ ڕێكخستنی‌ كۆچی نێوده‌وڵه‌تی‌ واژوو كرد، كه‌ یه‌كه‌مین ڕێككه‌وتننامه‌ی‌ گشتگیری‌ نێوان وڵاتانی‌ ئه‌ندامی‌ ڕێكخراوه‌كه‌یه‌ بۆ ڕێكخستنی‌ كۆچ و پاراستنی‌ مافه‌كانی‌ كۆچبه‌ران.

ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێز، سكرتێری گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، ڕایگه‌یاند "په‌یماننامه‌كه‌ لێكتێگه‌یشتنێكی‌ هاوبه‌شی‌ نێوان حكومه‌ته‌كانه‌ به‌وه‌ی‌ كه‌ كۆچكردن دیارده‌یه‌كی‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌ و ڕێكخستنی‌ له‌ جیهاندا پێویستی‌ به‌ هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌ ده‌بێت. هه‌روه‌ها گه‌ره‌نتی‌ ئه‌وه‌ش ده‌كات كه‌ هه‌موو تاكێك مافی سه‌لامه‌تی و شكۆ و پاراستنی‌ هه‌یه‌".

سكرتێری گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان وتیشی‌ "وڵاتان ماف و به‌رپرسیارێتی‌ ئه‌وه‌یان هه‌یه‌ كه‌ سیاسه‌تی‌ كۆچكردنی خۆیان دیاری بكه‌ن و، هه‌ر خۆشیان به‌رپرسیار ده‌بن له‌ ڕێكخستن و پاراستنی‌ سنوره‌كانیان".

لای‌ خۆیشیه‌وه‌ سكرتێری كۆمه‌ڵه‌ی‌ گشتیی‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان، كاتی‌ واژووكردنی‌ په‌یماننامه‌كه‌ی‌ به‌ "ساتێكی‌ مێژوویی‌" وه‌سف كرد و ڕایگه‌یاند "په‌یماننامه‌كه‌ هانی كۆچ نادات و ئامانجی وه‌ستاندنیشی‌ نییه‌، به‌ڵكو ده‌یه‌وێت دیارده‌كه‌ به‌ یاسایی بكات".

ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كرد "په‌یماننامه‌كه‌ كۆمه‌ڵێك بنه‌ما داده‌نێت بۆ باشتركردنی‌ به‌ڕێوه‌بردن و تێگه‌یشتنی‌ نێوده‌وڵه‌تی‌ له‌سه‌ر كۆچكردن و، هه‌ماهه‌نگییه‌كانی‌ نێوان حكومه‌ته‌كان له‌سه‌ر بابه‌تی‌ كۆچ و كۆچكردن زیاتر ده‌كات".

هه‌ر یه‌كه‌ له‌ ئه‌مریكا و هه‌نگاریا به‌ پاساوی‌ نه‌گونجانی‌ له‌گه‌ڵ سیاسه‌تی‌ كۆچكردن و په‌نه‌بارانیان، په‌یماننامه‌كه‌یان واژوو نه‌كردووه‌.

637 جار خوێندراوەتەوە
15/08/2018

بابەتی زیاتر