Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

قه‌ته‌ر به‌ بڕی ١٥ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان بۆ توركیا ده‌كات



میری‌ قه‌ته‌ر زنجیره‌یه‌ك ڕێوشوێنی‌ ئابوری‌ بۆ پشتیوانی‌ توركیا ده‌گرێته‌به‌رو به‌بڕی‌ 15 ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌و وڵاته‌دا ده‌كات.

ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی‌ میری‌ قه‌ته‌ر له‌توێتێكدا له‌ تویته‌ر پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ توركیا ده‌ربڕیوه‌و ڕایگه‌یاندووه‌" وه‌ك چۆن پێشتر توركیا پشتیوانی‌ له‌ قه‌ته‌رو وڵاتانی‌ ئیسلامی‌ كردووه‌، له‌ئێستاشدا ئێمه‌ پشتیوانی‌ له‌و وڵاته‌ ده‌كه‌ین.
ئالسانی‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردووه‌ له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ ئه‌ردۆگان" باسیان له‌ چه‌ندین پلان كردووه‌ بۆ پشتیوانی‌ له‌ ئابوری‌ توركیا، ئه‌مه‌ش دوای‌ سزا ئابورییه‌كانی‌ واشنتۆن دژی‌ ئه‌نقه‌ره‌.
لایخۆیه‌وه‌ لوئلوئه‌ ڕاشید وته‌بێژی‌ فه‌رمی‌ وه‌زاره‌تی‌ ده‌ره‌وه‌ی‌ قه‌ته‌ر له‌باره‌ی‌ هاوكاریه‌كانی‌ ده‌وحه‌وه‌ بۆ ئه‌نقه‌ره‌ ڕایگه‌یاند" سه‌قامگیری‌ ئاسایش و ئابوری‌ توركیا بۆ سه‌قامگیری‌ ناوچه‌كه‌ گرنگه‌و پێویسته‌ هه‌موومان ڕه‌چاوی‌ ئه‌وه‌ بكه‌ین.
پێشتر ته‌میم بن حه‌مه‌د ئالسانی‌ میری‌ قه‌ته‌ر له‌ ئه‌نقه‌ره‌ له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆگانی‌ سه‌رۆك كۆماری‌ توركیا كۆبوویه‌وه‌، به‌پێی‌ ئاژانسی‌ هه‌واڵه‌كانی‌ قه‌ته‌ر له‌كۆبوونه‌وی‌ نێوانیاندا" ئالسانی‌ به‌بڕی‌ 55 ملیار ڕیاڵی‌ قه‌ته‌ری‌ پشتیوانی‌ خۆی‌ بۆ ئابوری‌ توركیا ڕاگه‌یاندووه‌.


517 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2018

بابەتی زیاتر