Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

هێرشێكی‌ خۆكوژی‌ له‌ ئه‌فغانستان كوژران و برینداربوونی‌ 115 كه‌سی‌ لێكه‌وته‌وه‌




هێرشێكی‌ خۆكوژی‌ له‌ كابووڵی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان كوژران و برینداربوونی‌ 115 كه‌سی‌ لێكه‌وته‌وه‌.

ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ ناوه‌ندی‌ په‌روه‌رده‌یی‌ (مه‌هدی‌ مه‌وعود) له‌ ڕۆژئاوای‌ شاری‌ كابووڵی‌ پایته‌ختی‌ ئه‌فغانستان ڕووی‌ دا.
وته‌بێژی‌ پۆلیسی‌ كابووڵ ڕایگه‌یاند "ته‌قینه‌وه‌كه‌ له‌لایه‌ن كه‌سێكی‌ خۆكوژه‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌ كه‌ به‌ بڕێكی‌ زۆر مادده‌ی‌ تی‌ ئێن تییه‌وه‌ چووه‌ته‌ نێو ناوه‌نده‌ په‌رده‌رده‌ییه‌كه‌وه‌".
وه‌حید مه‌جروح، وته‌بێژی‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی ئه‌فغانستان، ڕایگه‌یاند "به‌هۆی‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌وه‌ 48 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌ و 67ی‌ دیكه‌ش بریندار بوون".
ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌ش كردووه‌ "به‌هۆی‌ سه‌ختیی‌ برینی‌ به‌شێك له‌ برینداره‌كانه‌وه‌ ئه‌گه‌ری‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ ژماره‌ی‌ كوژراوه‌كان هه‌یه‌".
تا ئێستایش هیچ گرووپ و لایه‌نێك به‌رپرسیارێتیی خۆی له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌و هێرشه‌ خۆكوژییه‌ ڕانه‌گه‌یاندووه‌. بزووتنه‌وه‌ی‌ تاڵیبانیش ده‌ڵێت: ده‌ستی‌ له‌ ئه‌نجامدانی‌ ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌دا نه‌بووه‌.
له‌ ماوه‌ی‌ ڕابردوودا ئه‌مه‌ سێیه‌مین جاره‌ ناوه‌نده‌ په‌روه‌رده‌ییه‌كانی‌ ڕۆژئاوای‌ كابووڵ ده‌كرێنه‌ ئامانج، كه‌ له‌ دوو جاری‌ پێشوودا داعش به‌رپرسیارێتیی‌ هێرشه‌كانی‌ گرتووه‌ته‌ ئه‌ستۆ.


327 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2018

بابەتی زیاتر