Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

راهێنه‌ری ریاڵ ره‌تیكرده‌وه‌ به‌هۆی یه‌ك شكسته‌وه‌ گۆڕانكاری له‌ پلانه‌كانیاندا بكه‌ن


په‌یام 

جۆلین لۆبیتیگی راهێنه‌ری یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ره‌تیكرده‌وه‌ گۆڕانكاری له‌ پلانه‌كانیاندا بكه‌ن به‌هۆی یه‌ك شكسته‌وه‌ و ئه‌م یاریه‌ ده‌ریخست كه‌ پێویستیان زیاتر به‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك كێشه‌یه‌

لۆبتیگی رایگه‌یاند كه‌ ئه‌م یاریه‌ ده‌ریخست كه‌ پێویستیان زیاتر به‌ چاره‌سه‌ركردنی هه‌ندێك كێشه‌یه‌ له‌ چه‌ند روویه‌كه‌وه‌ نه‌ك هه‌ر هه‌ڵه‌ی تاكه‌ كه‌س، سه‌ باره‌ت به‌ دابه‌زینی ئاستی بێڵ له‌ گێمی دووه‌مدا وتی: بابه‌تێكی ئاساییه‌ چونكه‌ هێشتا له‌ سه‌ره‌تای وه‌رزداین و به‌ ته‌واوی سه‌رجه‌م یاریزانه‌كان له‌ ئاماده‌ باشیدا نین.

هاوكات راهێنه‌ری یانه‌ی شاهانه‌ جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ نیگه‌رانه‌ له‌ شكسته‌كه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ ناچاریان ده‌كات تا به‌ باشتر خۆیان ئاماده‌ بكه‌ن بۆ ده‌ستێكردنی لیگا، هه‌روه‌ها ره‌تیكرده‌وه‌ به‌هۆی شكسته‌كه‌وه‌ گۆڕانكاری گه‌وره‌ بكه‌ن له‌ پلانی وه‌رزشی وه‌رزی نوێدا.

652 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2018

بابەتی زیاتر