Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌های لیره‌ی توركی به‌رامبه‌ر به‌ دۆلار به‌رزبوه‌وه‌

دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ به‌نزمبوونه‌وه‌ی به‌های دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی ده‌ستیپێكرد و دوای ئه‌وه‌ی به‌ ٥،٦٩٨٥ مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا دواتر له‌ ٥،٧٠ جێگیربوو.

له‌ سه‌ره‌تای ئه‌م هه‌فته‌یه‌وه‌ دۆلاری ئه‌مریكی به‌رامبه‌ر لیره‌ی توركی دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیووه‌ و دوای ئه‌وه‌ی ئێواره‌ی دوێنێ بۆرسا داخرا و به‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی ئه‌وه‌ی كه‌ قه‌ته‌ر به‌ بڕی ١٥ ملیار دۆلار وه‌به‌رهێنان له‌ توركیا ده‌كات به‌های دۆلار بۆ ٥،٨٥٨٠ دابه‌زی و به‌ نزمبوونه‌وه‌ی به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٧،٢ به‌ ٥،٩٠٣٩ ته‌واوبوو.

دوای ئه‌وه‌ی به‌های دۆلار ئه‌مڕۆ بۆ ٥،٦٩٨٥ دابه‌زی له‌ كاتژمێر ٠٩:٤٥ه‌وه‌ به‌راورد له‌گه‌ڵ داخستنی پێشوو به‌ رێژه‌ی له‌سه‌دا ٣،٥ نزمبوونه‌وه‌ی به‌خۆیه‌وه‌ بینی و له‌ ئاستی ٥،٧٠ جێگیربوو. له‌ هه‌مان كاتدا به‌های یۆرۆ به‌ ٦،٥١٥٥ و به‌های جونەیهی ئه‌سترلینی به‌ ٧،٢٩٢٠ مامه‌ڵه‌یان پێوه‌ كرا. 

2959 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2018

بابەتی زیاتر