Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق زمانی‌ كوردی‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانیدا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات

وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق به‌كارهێنانی‌ زمانی‌ كوردی‌ له‌ فه‌رمانگه‌كانیدا قه‌ده‌غه‌ ده‌كات و حكومه‌تی‌ هه‌رێمیش وه‌ڵامی‌ ئه‌و هه‌نگاوه‌ ده‌داته‌وه‌.

نووسینگه‌ی‌ پشكنه‌ری‌ گشتی‌ سه‌ربه‌ وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراق له‌ڕوونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه‌ئاراسته‌ی‌ كۆمپانیای‌ غازی‌ باكوری‌ كردووه‌، به‌كارهێنانی‌ زمانی‌ كوردی‌ قه‌ده‌غه‌كردوه‌و داوای‌ له‌و كۆمپانیایه‌ كردووه‌ چیتر وشه‌ی‌ كوردی‌ به‌كارنه‌هێنێت.

له‌ڕوونكردنه‌وه‌كه‌دا ئاماژه‌ به‌چه‌ند بڕگه‌و ماده‌یه‌ك كراوه‌ به‌تایبه‌ت ماده‌ی‌ 64ـی‌ ساڵی‌ 1977، سه‌باره‌ت به‌پاراستنی‌ زمانی‌ عه‌ره‌بی‌، هاوكات هه‌ڕه‌شه‌ی‌ سزدانی‌ ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ی‌ كردووه‌، كه‌كار به‌و ڕێنمایانه‌ ناكه‌ن.

له‌به‌رامبه‌ردا ئامانج ڕه‌حیم سكرتێری‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێم له‌په‌ڕه‌ی‌ تایبه‌تی‌ خی‌ له‌ تۆڕی‌ كۆمه‌ڵایه‌تی‌ فه‌یس بووك" وه‌ڵامی‌ داواكاریه‌كه‌ی‌ نووسینگه‌ی‌ پشكنه‌ری‌ گشتی‌ سه‌ربه‌وه‌زاره‌تی‌ نه‌وتی‌ عێراقی‌ داوه‌ته‌وه‌و ئه‌و هه‌نگاوه‌ی‌ به‌پێشێلكردنی‌ ماده‌ی‌ چواری‌ ده‌ستوری‌ عێراق وه‌سفكردووه‌، كه‌باس له‌وه‌ ده‌كات هه‌ردوو زمانی‌ كوردی‌ و عه‌ره‌بی زمانی‌ فه‌رمی‌ عێراقن، ده‌شڵێت وه‌زاره‌تی‌ نه‌وت ده‌یه‌وێت به‌م هه‌نگاوه‌ كه‌رتی‌ نه‌وت و غازی‌ هه‌موو عێراق بخاته‌ ژێر ڕكێفی‌ حكومه‌تی‌ ناوه‌نده‌وه‌.

843 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2018

بابەتی زیاتر