Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌سره‌.. خۆپیشاندان به‌رده‌وامه‌و توندوتیژی به‌رامبه‌ر به‌ خۆپیشانده‌ران ئه‌نجام ده‌درێت



خۆپیشاندانه‌كانی‌ به‌سڕه‌ گرژی‌ و ئاڵۆزیی‌ تێكه‌وت و خۆپیشانده‌رێكی‌ دیكه‌ به‌ گوللـه‌ی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان كوژرا. له‌ كاردانه‌وه‌شدا خۆپیشانده‌ران له‌ ناوه‌ڕاستی‌ شاره‌كه‌ مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه‌.

سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ربازیی عێراق ڕایگه‌یاند "له‌ 48 كاتژمێری ڕابردوودا هێزه‌ ئه‌منییه‌كان له‌ به‌سره‌ بڵاوه‌یان به‌ دوو خۆپیشاندان كردووه‌ كه‌ یه‌كێكیان له‌ به‌رده‌م كێڵگه‌ی ڕۆژئاوای قرنه‌ و، ئه‌وه‌ی دیكه‌شیان له‌ ناوه‌ڕاستی ناحیه‌ی عززه‌ددین سه‌لیمی‌ باكووری پارێزگاكه‌ بووه‌".
به‌پێی‌ زانیارییه‌كانی‌ ئه‌و سه‌رچاوه‌ سه‌ربازییه‌ "به‌هۆی‌ پێكدادانه‌كانه‌وه‌ له‌ به‌سره‌ خۆپیشانده‌رێك كوژراوه‌ و 20ی دیكه‌ش ده‌ستگیر كراون".
له‌ ئێواره‌ی دوێنێشه‌وه‌ ده‌یان كه‌س له‌ به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای به‌سره‌ خیوه‌تیان هه‌ڵداوه‌ و، ده‌ستیان به‌ مانگرتن كردووه‌، ئه‌وه‌ش له‌ به‌رامبه‌ر مامه‌ڵه‌ی خراپی‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كان دژ به‌ خۆپیشانده‌ران و، جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانی خۆپیشانده‌ران له‌ لایه‌ن حكوومه‌ته‌وه‌".
به‌پێی‌ لێدوانی‌ خۆپیشانده‌ران "هێزه‌ ئه‌منییه‌كان ته‌قه‌یان له‌ خۆپیشانده‌ران كردووه‌ و، گازی فرمێسكڕێژیان دژ به‌و گه‌نجانه‌ به‌كارهێناوه‌ كه‌ داوای مافه‌كانیان ده‌كه‌ن".
لای خۆیه‌وه‌ كۆمسیۆنی مافه‌كانی مرۆڤ له‌ عێراق ڕایگه‌یاند "لێكۆڵینه‌وه‌ی له‌ باره‌ی ئه‌و رووداوانه‌ی دوو ڕۆژی‌ ڕابردووی‌ به‌سره‌وه‌ ده‌ستپێكردووه‌".

398 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2018

بابەتی زیاتر