Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

میسی به‌ڵێنی به‌ده‌ستهێنانی جامی یانه‌پاڵه‌وانه‌كان به‌ هانده‌رانی ده‌دات


په‌یام 

لیۆنێل میسی كابتنی یه‌كه‌می یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ رایگه‌یاند یانه‌كه‌یان ئه‌م وه‌رزه‌ رووبه‌ڕووی هه‌ر ئه‌سته‌مێك ده‌بێته‌وه‌ له‌ پێناو بردنه‌وه‌ی نازناوی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپا.

میسی له‌ شه‌وی رابردوو له‌ به‌رده‌م هانده‌راندا وتی: وه‌رزی پێشوو هه‌مومان تووشی شۆك بووین به‌ شێوه‌ی كرانه‌ ده‌ره‌وه‌مان له‌ یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌وروپادا،به‌ڵام ئه‌م وه‌رزه‌ په‌یمان ده‌ده‌ین زۆرترین توانای خۆمان به‌ گه‌ڕ بخه‌ین بۆ گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و جامه‌ گرانبه‌هایه‌ بۆ یاریگای كامپ نۆ.

میسی وتیشی شانازی ده‌كه‌م كه‌ بوومه‌ته‌ كابتنی نوێی یانه‌كه‌، ده‌زانم چواتایه‌كی هه‌یه‌، چونكه‌ له‌ گه‌وره‌كانی وه‌ك پیۆل و چاڤی و ئینێستاوه‌ فێربووم.

له‌ كۆتایشدا ئه‌و ئه‌فسانه‌ی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه‌ رایگه‌یاند كه‌ به‌ دڵنیاییه‌وه‌ ئه‌م وه‌رزه‌ باشتر ده‌بن له‌ وه‌رزه‌كانی پێشووتر به‌هۆی ئه‌و بۆندانه‌ی ئه‌نجامیانداوه‌.

611 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2018

بابەتی زیاتر