Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران ناوی په‌رله‌مانتاره‌ ده‌رچووه‌كانی په‌رله‌مانی‌ عێراقی ڕه‌وانه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی كرد


په‌یام 

ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق ناوی په‌رله‌مانتاره‌ ده‌رچووه‌كانی خوولی چواره‌می ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی عێراق كرد.

ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران به‌خشته‌و نوسراوی فه‌رمی‌ ناوی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاره‌ ده‌رچوه‌كانی خولی نوێی په‌رله‌مانی‌ ڕه‌وانه‌ی‌ دادگای‌ فیدراڵی كردووه‌، به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنی‌ له‌لایه‌ن دادگاكه‌وه‌.

ناردنی‌ ناوی‌ كاندیده‌ ده‌رچووه‌كانی‌ په‌رله‌مان بۆ دادگای‌ فیدڕاڵی‌ به‌هۆی‌ ناڕه‌زایی لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر ئه‌نجامی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كان و ساخته‌كاری‌ زۆر له‌ پڕۆسه‌كه‌داو دواتر بژاردنه‌وه‌ی‌ ده‌ستی‌ ده‌نگه‌كان، ماوه‌یه‌كی‌ زۆر دواكه‌وت.

سه‌ره‌ڕای‌ تێپه‌ڕینی‌ سێ‌ مانگ به‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی‌ هه‌ڵبژاردنه‌كاندا، تائێستا ئه‌نجومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق به‌هۆی‌ ناڕه‌زایی به‌شێك له‌ لایه‌نه‌ سیاسییه‌كانه‌وه‌، نه‌یتوانیوه‌ یه‌كه‌م دانیشتنی‌ خۆی‌ ئه‌نجام بدات.

388 جار خوێندراوەتەوە
16/08/2018

بابەتی زیاتر