Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

ئه‌ڵمانیا ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ ده‌رده‌كات تائێستا مافی‌ په‌نابه‌رێتیان وه‌رنه‌گرتووه‌


په‌یام 

ئه‌نجێلا مێركڵ ڕاوێژكاری‌ ئه‌ڵمانیا ڕایگه‌یاند حكومه‌ته‌كه‌ی‌ هه‌موو هه‌وڵێكی‌ ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ ناردنه‌وه‌ی‌ ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی‌ تائێستا مافی‌ په‌نابه‌رێتیان پێ‌ نه‌دراوه‌، وته‌كانی‌ مێركڵ دوای‌ كۆبوونه‌وه‌ی‌ ناوبراو هات له‌گه‌ڵ كوتله‌ی‌ پارته‌كه‌ی‌ له‌ په‌رله‌مانی‌ ولایه‌تی‌ سه‌كسۆنیای‌ باشوری‌ خۆهه‌ڵاتی‌ ئه‌ڵمانیا.

مێركڵ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌شكردوه‌ وڵاته‌كه‌ی‌ به‌قۆناغێكی‌ باشدا تێپه‌ڕنابێت و تائێستا نه‌یتوانیوه‌ كێشه‌كانی‌ په‌نابه‌ران چاره‌سه‌ر بكات، وتیشی‌ ساڵی‌ 2015 نابێت دووباره‌ بێته‌وه‌ كاتێك وڵاته‌كه‌ی‌ ژماره‌یه‌كی‌ زۆر په‌نابه‌ری‌ وه‌رگرتووه‌.

مێركڵ دانیبه‌وه‌شدا ناوه‌ زۆری‌ ژماره‌ی‌ په‌نابه‌ران له‌وڵاته‌كه‌ی‌ كێشه‌ی‌ دروستكردووه‌و بۆته‌ هۆكاری‌ نه‌مانی‌ متمانه‌ له‌نێوان ئه‌ڵمانیه‌كاندا، هاوكات به‌ڵێنیشیداوه‌ هه‌نگاوی‌ به‌په‌له‌ بگرێته‌به‌ر بۆ چاره‌سه‌ری‌ پرسی‌ په‌نابه‌ران.

ساڵی‌ 2015 ژماره‌یه‌كی‌ زۆر په‌نابه‌ر به‌لێشاو ڕوویان له‌وڵاتانی‌ ئه‌وروپا كردو ئه‌ڵمانیا پشكی‌ شێری‌ له‌و په‌نابه‌رانه‌ به‌ركه‌وت، به‌ڵام له‌ئێستادا ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ كێشه‌ی‌ بۆ ئه‌و وڵاته‌ دروستكردووه‌.

8017 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2018

بابەتی زیاتر