Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

برێت مه‌كگۆرك له‌گه‌ڵ دوو سه‌ركرده‌ی باڵای عه‌ره‌بی سوننه‌ كۆبووه‌وه‌


په‌یام 

برێت مه‌كگۆرك نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی‌ داعش، به‌جیا له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه‌ له‌ئوسامه‌ نوجێفی جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق و سه‌لیم جبوری سه‌رۆكی پێشووی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كۆبۆوه‌، له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا تاوتوێی هه‌نگاوه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراقیان كردووه‌.

نووسینگه‌ی ئوسامه‌ نوجێفی جێگری سه‌ركۆمارو سه‌ركرده‌ له‌هاوپه‌یمانی پرۆژه‌ی عه‌ره‌بی له‌عێراق، له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌ ئوسامه‌ نوجێفی له‌گه‌ڵ برێت مه‌كگۆرك و دۆگلاس سلیمان باڵیۆزی ئه‌مریكا له‌عێراق كۆبۆته‌وه‌، به‌پێی به‌یاننامه‌كه‌ مه‌كگۆرك پشتگیری وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی ڕاگه‌یاندووه‌.

لایخۆیه‌وه‌ سه‌لیم جبوری له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندووه‌" له‌كۆبوونه‌وه‌یدا له‌گه‌ڵ مه‌كگۆرك تاووتوێی دوایین پێشهاته‌ ئه‌منی و سیاسیه‌كانی عێراق و هه‌نگاوه‌كانی به‌هێزكردنی هه‌ماهه‌نگی نێوان به‌غداو واشنتۆن به‌تایبه‌ت له‌بواری به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر كردووه‌.

426 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2018

بابەتی زیاتر