Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق پێگه‌یه‌كی داعشیان له‌ناو خاكی سوریا بۆردوومانكرد


په‌یام 

وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراق ڕایگه‌یاند فڕۆكه‌ جه‌نگیه‌كانی گردبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كداریی داعشییان له‌ناو خاكی سوریا كردۆته‌ ئامانج" فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كانی‌ سه‌ر به‌سوپای عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ئاشكرایكردووه‌، به‌پشت به‌ستن به‌ زانیاری وردی هه‌واڵـگری ئۆپه‌راسیۆنێكی ئاسمانی له‌ناو خاكی سوریا ئه‌نجامداوه‌.

به‌یاننامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ به‌وه‌كردووه‌ كه‌بۆردوومانه‌كه‌ ژووری فه‌رمانده‌ییه‌كانی ڕێكخراوی داعشی به‌ته‌واوی‌ خاپوور كردووه‌و به‌وهۆیه‌وه‌ ژماره‌یه‌ك چه‌كداری‌ ڕێكخراوه‌كه‌ كوژراون، ده‌شڵێت ئه‌و چه‌كدارانه‌ی‌ له‌ بۆردومانه‌كه‌دا كوژراون پیلانی ئه‌وه‌یان داناوه‌ له‌ ڕێگه‌ی پشتێنی بۆمبڕێژكراوه‌وه‌ له‌ عێراق كرده‌ی خۆكوژی‌ ئه‌نجام بده‌ن.

ماوه‌ی‌ ساڵێكه‌ فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی عێراق به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ڕژێمی سوریا ئۆپه‌راسیۆنی ئاسمانی له‌و وڵاته‌ ئه‌نجام ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش وه‌ك به‌رگرتن له‌هێرشی چه‌كداری‌ داعش له‌ سوریاوه‌ به‌ره‌و عێراق.


438 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2018

بابەتی زیاتر