Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عێراق گرێبه‌ستێك له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مریكی واژۆ ده‌كات


په‌یام 

كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌ ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ كۆمپانیای شیڤرۆنی ئه‌مریكی واژۆكرد، به‌ئامانجی‌ دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌ش كه‌كاره‌كانی‌ په‌ره‌پێدانی كێڵـگه‌كانی نه‌وت و دروستكردنی پاڵاوگه‌ ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای نه‌وتی به‌سره‌ له‌په‌راوێزی ڕێوڕه‌سمی واژوكردنی گرێبه‌به‌سته‌كه‌ ڕایگه‌یاند، به‌پێی گرێبه‌سته‌ كۆمپانیایه‌كی هاوبه‌ش بۆ وزه‌ داده‌مه‌زرێنرێت، وتیشی‌ ئامانجی‌ گرێبه‌سته‌كه‌ دروستكردنی په‌یوه‌ندیه‌ له‌نێوان وه‌زاره‌تی نه‌وتی‌ عێراق و كۆمپانیا ئه‌مریكیه‌كه‌ بۆپه‌ره‌پێدانی‌ كێڵـگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و غازو په‌ره‌پێدانی‌ سیسته‌می عه‌مباركردن و هه‌نارده‌كرن.

له‌ئێستادا عێراق ڕۆژانه‌ چوار ملیۆن و 500 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت به‌رهه‌م ده‌هێنێت كه‌سێ ملیۆن و 500 هه‌زاری هه‌نارده‌ی‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌كات، هاوكات له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانیه‌كانی بواری وزه‌ كارده‌كات، بۆ زیادكردنی ئاستی به‌رهه‌مهێنان.

382 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2018

بابەتی زیاتر