Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

توركیا.. دوو رۆژه‌ نرخی لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌


په‌یام 

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند: له‌ ئه‌نجامی ئه‌و رێوشوێنانه‌ی كه‌ گرتوویانه‌ته‌به‌ر، ماوه‌ی دوو رۆژه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی خێرا دۆخه‌كه‌ رووی له‌ باشی كردووه‌ و نرخی لیره‌ به‌رامبه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له‌به‌رزبونه‌وه‌دایه‌.

ئیبراهیم كاڵن له‌ كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا، له‌ كاتی به‌رده‌وامی كۆبوونه‌وه‌ی كابینه‌ی سه‌رۆكایه‌تی حكوومه‌تی توركیا به‌ ڕۆژنامه‌نوسانی ڕاگه‌یاند: گشت ئه‌و رێگایانه‌ی كه‌ تیایدا هێرش ده‌كرایه‌ سه‌ر لیره‌ی توركی داخراون و به‌هۆیه‌وه‌ نرخی لیره‌ ڕووی له‌به‌رزبونه‌وه‌ كردووه‌.

كاڵن باسی له‌وه‌شكرد: له‌ ئه‌نجامی زنجیره‌یه‌ك گفتوگۆ و كۆبونه‌وه‌ی چڕو پڕ، به‌م نزیكانه‌ كۆمه‌ڵیك هه‌واڵی ئه‌رێنیان له‌لایه‌ن  كوێت، ئه‌ڵمانیا، فه‌ڕه‌نسا و رووسیاوه‌ پێده‌گات.

وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا وتیشی: نایانه‌وێت بارگرژی و شه‌ڕی ئابوری له‌گه‌ڵ هیچ لایه‌نێكدا دروست بكه‌ن، به‌ڵام بێ وه‌ڵام نابن له‌ ئاست ئه‌و هێرشانه‌ی ده‌كرێته‌ سه‌ر ئابوری وڵاته‌كه‌یان و له‌ بواره‌كانی بازراگنی و وه‌به‌رهێنان و گشت بواره‌كانی تردا جێگره‌وه‌یان هه‌یه‌ و توركیا به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو له‌گه‌ڵ پێشهاته‌كانی جیهانی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ زیادكردنی جێگره‌وه‌ و بژارده‌كانی خۆی.

1903 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2018

بابەتی زیاتر