Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

عیمران خان به‌ سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان هه‌ڵبژێردرا


په‌یام 

له‌هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیرانی پاكستاندا كه‌ له‌ په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌ به‌ڕێوه‌چوو، سه‌رۆكی بزووتنه‌وه‌ی دادپه‌روه‌ری (PTI) عیمران خان، به‌ 22ه‌مین سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان هه‌ڵبژێردرا.

كاتژمێر 4:30 ی ئێواره‌ به‌كاتی ناوخۆی پاكستان له‌ باڵی خواره‌وه‌ی په‌رله‌مانی ئه‌و وڵاته‌، هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیی وه‌زیران به‌ڕێوه‌چوو و ململانێیه‌كه‌ له‌نێوان عیمران خانی سه‌رۆكی PTI و شاهباز شه‌ریف سه‌رۆكی پارتی لیگی نه‌ڤازی موسڵماندا بوو.

له‌كۆی 342 كورسیی په‌رله‌مانه‌كه‌دا، خان 176 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا و به‌ 22ه‌مین سه‌رۆكوه‌زیرانی پاكستان هه‌ڵبژێردرا.

شه‌ریفی ركابه‌ریش ته‌نها 96 ده‌نگی به‌ده‌ستهێنا.

هه‌ریه‌كه‌ له‌ بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی یه‌كگرتوو  و پارتی نه‌ته‌وه‌یی عه‌وامی و چه‌ند په‌رله‌مانتارێكی سه‌ربه‌خۆ پشتگیریی عیمران خان-یان كرد.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ هه‌ریه‌كه‌ له‌ پارتی گه‌لی پاكستان كه‌ سێیه‌م پارتی ئه‌و وڵاته‌یه‌ له‌گه‌ڵ چه‌ند قه‌واره‌یه‌كی بچووكی سیاسی و په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ، به‌ڵێنیان دابوو پشتگیریی شه‌ریف بكه‌ن.

به‌ڵام ئێواره‌ی دوێنێ رایگه‌یاند، پشتگیریی شه‌ریف ناكه‌ن و له‌ ده‌نگدانه‌كه‌ی په‌رله‌مانیشدا به‌شداری ناكه‌ن.

به‌پێی ده‌ستووری پاكستان، سه‌رۆكوه‌زیران پێویسته‌ لانیكه‌م ده‌نگی 172 په‌رله‌مانتار به‌ده‌ستبهێنێت.

خان كه‌ زیاتر له‌و زۆرینه‌ی به‌ده‌ستهێناوه‌، له‌به‌رده‌م سه‌ركۆمار، مه‌منوون حوسه‌یندا سوێندی یاسایی ده‌خوات و ده‌سه‌ڵاتی پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت وه‌رده‌گرێت و ده‌ست به‌ ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌كات.

589 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2018

بابەتی زیاتر