Frequencies
پەخشی راستەوخۆ
خشتەی بەرنامەکان کاتەکانی بانگ
داخستن
بەرنامە کاتی پەخش دووبارە
هەواڵى سياسى 11:00 + 14:00 + 18:00 + 20:00 + 22:00 كورته‌ی هه‌واڵه‌كان + 23:00
باس و خواس 17:00، جگه‌ له‌رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
دوانگه‌ی خه‌ڵك 17:00 ته‌نها رۆژانی پێنج شه‌ممه‌
هەواڵی وەرزشی 11:30 + 18:30 + 23:30
ئەمرۆ 10:10 شەو، جگە لە رۆژانی هەینی و شه‌ممه‌ 03:00 نیوەرۆِی رۆژی دواتر
داخستن
كاته‌كانی بانگ به‌پێی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان

به‌غدا ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆسه‌ر شه‌نگال ده‌كات


په‌یام 

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق ئیدانه‌ی هێرشه‌كه‌ی توركیا بۆ سه‌ر شه‌نگال ده‌كات و ره‌تیشیده‌كاته‌وه‌ هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك هه‌بوبێت بۆ ئه‌نجامدانی هێرشه‌كه‌.

وته‌بێژی ره‌سمی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاند: ئیدانه‌ی هێرشه‌ ئاسمانییه‌كانی توركیا ده‌كه‌ین بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی شه‌نگال، كه‌ ناوچه‌ی نیشته‌جێبونی هاوڵاتیانی مه‌ده‌نییه‌.

له‌به‌شێكی به‌یاننامه‌كه‌دا ئاماژه‌بۆ ئه‌وه‌كراوه‌، له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ ئه‌و هێرشانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك هه‌ماهه‌نگی له‌ نێوان به‌غداو ئه‌نقه‌ره‌ له‌و هێرشه‌دا نه‌بوه‌.

 له‌به‌ شێكی تری به‌یاننامه‌كه‌دا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق جارێكی تر داوا له‌ توركیا ده‌كات، هێزه‌كانیان له‌ خاكی عێراق بكشێنێته‌وه‌ كه‌ له‌ به‌عشیقه‌ بونیان هه‌یه‌، و به‌ پێشێلكاری رێككه‌وتنه‌ نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و رێزگرتنی سه‌روه‌ری نێوان وڵاتان ناوی ده‌بات. 

چوارشه‌ممه‌ ڕابردوو، فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی توركیا بۆردومانی چیای شه‌نگالیان كرد و، به‌هۆیه‌وه‌ زه‌كی شه‌نگالی فه‌رمانده‌ی یه‌به‌شه‌ و ژماره‌یه‌ك شه‌ڕڤان كوژران. 

637 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2018

بابەتی زیاتر