په‌یام
دادگایهگی سوید قه‌ره‌بووی ئافره‌تێكی مسوڵمان ده‌كاته‌وه، كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئاماده نه‌بووه ته‌وقه له‌گه‌ڵ پیاوێكدا بكات، له‌كاره‌كه‌ی ده‌ركراوه.
دادگای كاری سویدی بۆیه‌كه‌مجار له‌مێژووی ئه‌و وڵاته‌داو به‌بڕی 40 هه‌زار كڕۆن كه‌ده‌كاته نزیكه‌ی چوارهه‌زار دۆلار سزای كۆمپانیایه‌كی ناوخۆییدا، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ڕه‌تیكردۆته‌وه هه‌لی كار بهئافرهتیكی مسوڵمان بدات، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئافره‌ته‌كه ئاماده نه‌بووه ته‌وقه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كۆمپانیاكه‌دا بكات.
ته‌له‌فزیۆنی سویدی له‌وباره‌وه ڕایگه‌یاندوه دادگاكه پێیوابووه ئه‌و ئافره‌ته به‌هۆی دیمه‌ن و بیروباوه‌ڕیه‌وه تووشی جیاكاری ڕه‌گه‌زی بۆته‌وه، بۆیه پێویسته له‌سه‌ر كۆمپانیاكه ئه‌و بڕه پاره‌یه وه‌ك قه‌ره‌بوو بداته ئافره‌ته مسوڵمانه‌كه.
لایخۆیه‌وه فه‌ره‌ح حوججه ئه‌و ئافرته‌ی ئاماده نه‌بووه ته‌وقه له‌گه‌ڵ به‌رپرسی كۆمپانیاكه‌دا بكات به ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی ڕاگه‌یاندووه" زۆر خۆشحاڵه به‌وه‌ی دادگای سوید دادگه‌ریی به‌رامبه‌ر په‌یڕه‌و كردووه.
له‌به‌رامبه‌ردا كۆمپانیاكه ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی فه‌ره‌حی به مه‌ترسی بۆ دروستبوونی جیاكاری له‌نێوان كارمه‌نده‌كانیدا وه‌سفكردوه‌و ڕایگه‌یاندووه كهدوورنیه ئه‌و ڕه‌فتاره ببێته هۆكاری كێشه له‌نێوان كارمه‌نده‌كانیدا.
2340 جار خوێندراوەتەوە
17/08/2018